جۆراوجۆر

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئامادەکردنی "پیتزا"

خواردنی پیتزا یەکێکە لەخواردنە خێرا و بەچێژەکان کە زۆربەی کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، لەسەرتاسەری جیھان منداڵان و گەورەکان ئارەزووی دەکەن.

زۆرجار خانمان ئارەزوو دەکەن لەماڵەوە ئامادەیبکەن بۆ ئەندامانی خێزانەکەیان، لەبەر ئەمھۆکارە بۆ ئامادەکردنی پیتزا پێویستتان بەچەند ھەنگاوێک ھەیە تاکوو وەکوو پیتزای ئامادەکراوی دەرەوە دەربچێت.


بۆ ئامادەکردنی پیتزایەکی نموونەیی ئەم ھەنگاوانە پەیڕەو بکەن:


* یەکەم: فڕنەکە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک گەرمبکەن بەر لەوەی پیتزاکەی تێدا ببرژێنن، ئەم ڕێگەیە یارمەتی نەسووتاندنی پیتزاکە دەدات و ناھێڵێت ناوی ھەویرەکە بەپێنەگەیشتووی بمێنێتەوە.


* دووەم: بەکارھێنانی سۆسی ئەسڵی ئیتالی، لەبری بەکارھێنانی ئاوی تەماتە یان سۆسی ئاسایی پێویستە لەماڵەوە سۆسی ئیتالی ئامادەبکەن یان بیکڕن

.
* سێیەم: ئامادەکردنی ھەویری پیتزا بەشێوەیەکی نموونەیی، بۆ تەڕبوونی ھەویری پیتزا پێویستە شیر لەپێکھاتەکەی بەکاربھێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟