خێزان

دایکان چۆن چارەسەری لاوازی منداڵەکانتان دەکەن؟

بەشێکی زۆر لەدایکان کێشەی کەمبوونەوەی کێشی منداڵەکانیان ھەیە، بەھۆی ئەوەی منداڵان لەگەڵ گەوروبوونیان ئارەزوو ناکەن ھەموو جۆرەکانی خۆراک بخۆن.

دوای تێپەڕبوونی تەمەنی شەش مانگی منداڵان بەگشتی بۆ تەندروستییەکی باش و گەشەکردنێکی تەندروستانە دەبێت خۆراکە جۆراوجۆرەکانی پڕ ڤیتامین و کانزا و ترشە چەورییەکانیان پێبدرێت.


زۆربەی منداڵان لەنێوان تەمەنی شەش بۆ تەمەنی دوو ساڵی بەگشتی کێشی لەشیان کەمدەبێتەوە، ھەندێکیشیان بەدەست لاوازییەکی توند دەناڵێنن، ڕەنگە کێشەی تەندروستی وەکو پووکانەوەی ئێسک و نزمبوونەوەی بەرگری لەش و لاوازبوونی ماسوولکەکانی لەش پەیداببن، ھۆکاری سەرەکی ئەمەیش بەشێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ھەڵنەبژاردنی بەرنامەیەکی خۆراکی گرنگ لەلایەن دایکانەوە بۆ منداڵەکانیان دادەنرێن.


بۆ ئەم مەبەستە دایکان لەڕێگەی پێدانی ئەم ژەمە خواردنە کەبەم شێوەیەی خوارەوە ئامادەدەکرێت، دەتوانن بەماوەیەکی کەم کێشی منداڵەکانیان زیاد بکەن:
*یەک کوپ لەسۆسی بادەم، یەک کوپ لەنۆکی کوڵاو، بڕێک لەڕووەکی حەلبە و بڕێک کونجی بەئامێری کارەبایی لەگەڵ یەکدی تێکەڵاو بکەن.
* ڕۆژانە دەبێت ئەم پێکھاتەیە یەک تا دوو کەوچک لەگەڵ ژەمی نانخواردن بیدەن بەمنداڵەکەتان.
*بۆ تام خۆشکردنی پێکھاتەکە دەتوانن یەک کەوچک ھەنگوین زیادبکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟