تەندروستی

چارەسەر بۆ نزمکردنەوەی پەستانی خوێن لە لەش

ئەگەر ھات و لە کاتی ھەستان و دانیشتن توشی سەرسوڕان بوون یاخود ھەستت بە ژانەسەر کرد ئەوە واتای ئەوە دەگەیێنێت کە پەستانی خوێنتان کێشەی ھەیە.

نیشانەکانی نزمبوونەوەی پەستانی خوێن:


*سەرسوڕان.    


*لەخۆچوون.


*تێکچوونی گەدە.


*پێستی سارد و ئارەقەی سارد.


*ھەناسەدانی خێرا.


*ماندووبوون.


*تێنوو بوون.


ھۆکارەکانی نزمکردنەوەی پەستانی خوێن:


*دووگیانی.


*بوونی نەخۆشی دڵ.


*بوونی نەخۆشی شەکرە.


*خوێن بەربوون.


*خواردنی خۆراکی کەم لە ھەر ژەمێک.


چارەسەر بۆ نزمکردنەوەی پەستانی خوێن:


ئەگەر پەستانی لەش بە بەردەوامی دابەزێت ئەوە دەبێت ئامۆژگاری دکتۆر وەربگرێت، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی بوو ئەوە دەکرێت بەھۆی چەند ماددەیەک پەستانی خوێن ھاوسەنگ بکرێتەوە.


ھەندێک لەو ماددانەی کە پەستانی نزمی خوێن ھاوسەنگ دەکەنەوە:


*خوێ و خۆراکی سوێر.


*خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە ئاو.


*پشو وەرگرتن و کەم کردنەوەی ماندووبوون.


*خواردنی مێووژ.


*خواردنی قاوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟