ستایل

چارەسەرێکی ئاسان بۆ لابردنی زیبکەی گەنجانە

دەرکەوتنی زیبکەی گەنجانە کە لەناوەڕاستی تەمەنی گەنجی خانمان و پیاوان دەردەکەوێت بۆ چەند ھۆکارێکی ناوەوە و دەرەوەی لەش دەگەڕێتەوە.

کێشەی دەرکەوتنی زیبکەی گەنجانە شتێکی بێزارکەرە، مرۆڤ تووشی شەرم دەکات کاتێک دەچێتە ناو کۆمەڵگا، بۆیە دەتوانن ئەمکێشەیە بەشێوەیەکی سروشتی چارەسەر بکەن.


بۆ ئەم چارەسەرە پێویستان بەم کەرەستانەی خوارەوە ھەیە:


*دەفرێکی شوشە و کەوچکێک.


*داچینی ھاڕاو.


*ھەنگوین.


*زەردەچەوە.


*گیراوەی لیمۆ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکەکە:


*دەفرەکە بھێنن نیو کەوچک زەردەچەوە، یەک کەوچک دارچین، نیو کەوچک گیراوەی لیمۆ و یەک کەوچک ھەنگوینی تێ بکەن، بەباشی پێکھاتەکە تێکەڵاو بکەن.


*ئەم پێکھاتەیە لە ڕووخسار بدەن بۆ ماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەک بەجێی بھێڵن، پاشان بەئاو بیشۆن.


*ئەم پێکھاتەیە ڕۆژانە بەکاربھێنن، دوای سێ ڕۆژ ھەست بە گۆڕانکاری دەکەن.


گرینگی ئەو پێکھاتەیە لەوەدایە کە لەزەردەچەوە و ھەنگوین پێکھاتووە و دژە بەکتریایە، وە دارچینەکە ڕووخسار پاک دەکاتەوە، ھەروەھا گیراوەی لیمۆ زەردی پێستەکە لەناو دەبات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟