تەندروستی

بە یەکێک لەم پێکھاتانە ئازاری ددان کەمبکەنەوە

ئازاری ددانەکان یەکێکە لەو ئازارانەی کە مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت، بۆیە دەکرێت بەشێوەی سروشتی تا سەردانیکردنتان بۆ لای پزیشک ئازارەکەی کەمبکەنەوە.

پەیدابوونی ئازاری ددان بەشێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ کلۆربوون و ڕەشبوونی ددانەکان، یان پەیدابوونی ھەوکردنی پووکی ددان.

 

بەر لە بەکارھێنانی دەرمانە پزیشکییەکان بۆ ھێورکردنەوەی ئارازەکەی دەتوانن ئەم پێکھاتە سروشتیانە بەکاربھێنن:

 

* بڕێک لەڕۆنی مێخەک بکەنە سەر شوێنی ئازارەکەی.

 

* چەند دڵۆپێک گیراوەی لیمۆ بکەنە سەر لۆکە بۆ ماوەی پێنج خولەک لۆکەکە لەسەر شوێنی ئازارەکە دابنێن.

 

* پارچە پیازێک لەسەر شوێنی ئازاری ددانەکە دایبنێن، تاکوو ئازارەکەی نامێنێت.

 

* دەنکێک سیر بڕێک خوێی بەسەردابکەن، پاشان لەسەر ددانەکە دایبنێن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟