ستایل

بەم جۆرە ڕۆنە سروشتییە کۆتایی بەھەڵوەرینی پرچ بھێنن

بەشێکی زۆر لەخانمان بەدەست ھەڵوەرینی تاڵەکانی پرچ دەناڵێنن، بۆیە ئەگەر تووشی ئەم دۆخە ببنەوە پێویستە سەرەتا دەست بەچارەسەرە سروشتییەکان بکەن.

تاڵەکانی پرچ ھەندێکجار بەھۆی لاوازبوونی تووشی ھەڵوەرین و پچڕان دەبێتەوە، ھۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی ماددە کیمیاییەکان و نەخواردنی خۆراکە تەندروستەکان و چەندانی دیکە.


بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری جوانکاری جۆرە ڕۆنێکیان بەچارەسەری سەرەکی ھەڵوەرینی پرچ داناوە، ئەویش بریتییە لەڕۆنی "ئەرگان"، ئەم جۆرە ڕۆنە تایبەتمەندی ماددەی "سیرۆم"ـی تێدایە، تاڵەکانی پرچیش بریقەدار دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش نابێت بڕێکی زۆر بەکاربھێنرێت بۆ ئەوەی ڕەگی مووەکان چەور نەکات.


ئەو خانمانەی کەبەردەوام ئامێرە کارەباییەکان بۆ خاوکردنەوە و دانانی ستایلی پرچ بەکاردەھێنن، دەتوانن بڕێک لەو ڕۆنە بەر لەوشکردنەوەی پرچ لەسەر تاڵەکانی پرچ بدەن، ئەم ڕۆنە پارێزگاری لەتاڵەکانی پرچ دەکات بۆ ئەوەی نەسوتێن.


ھەروەھا مەساج کردنی ڕەگی مووەکان بەڕۆنی ئەرگان وادەکات ڕەگی مووەکان بەھێزبن و تووشی ھەڵوەرین نەبنەوە، بۆ ڕێگرتنیش لەپچڕانی تاڵەکانی پرچ دەتوانن ھەفتانە شەوان بڕێک لەم ڕۆنە لەتەواوی پرچی بدەن، پاشان لەبەیانیان بیشۆن، جگە لەوەیش ڕۆنی ئەرگان بریقەیەکی زۆر ناوازە بەتاڵەکانی پرچ دەدات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟