خێزان

بەماوەی بە ١٥ چرکە خۆتان لە خەمۆکی و دڵتەنگی ڕزگاربکەن

ئەگەر ھەست بە خەمۆکی و دڵتەنگی دەکەن، ئەوا ئامۆژگاریتان دەکرێت بەوەی ئەم ڕێگەیە تاقیبکەنەوە، تاو بە چەند چرکەیەک لەم کێشەیە ڕزگارتان بێت.

بە ئەنجامدانی ئەم فێڵە دەتوانن بە ماوەی چەند چرکەیەک ھەوەسی دەروونیتان چاک بکەنەوە، لەگەڵیدا خەمۆکی و دڵتەنگیتان نەھێڵن، بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەر ئێوە تەنھا بۆ ماوەی ١٥ چرکە پێیەکانتان لەناو ئاوی زۆر سارد دابنێن، بەھۆی ئەوەی ئاوی سارد چارەسەرێکی بۆ نەھێشتنی ئازاری ماسولکەکانی لەش و ئارامیش دەبەخشێتە جەستە.
 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە ئەم ڕێگەیە سیستەمی بەرگری لەش بەھێزدەکات، زانکۆی "ڤێرجینیا" جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دانانی پێیەکان لەناو ئاوی سارد یارمەتی دەردانی ئەو ھۆڕمۆنانە دەدات کە بەرپرسن لە بە ھێزکردنی کۆ ئەندامی بەرگری لەش.
 

بۆ ئەم مەبەستەیش پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک ھەفتە سێجار لە ڕۆژێکدا ئەم کردارە دووبارە بکەنەوە، لە دواییدا دەتوانن تەنھا لە شەواندا ئەنجامی بدەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟