ستایل

باشترین چارەسەر بۆ پێستی چەور بە پێکھاتە سروشتییەکان

ماسکە سروشتییەکان بۆ پێستی چەور بەوە جیادەکرێتەوە، کە توانای بەرگری ھەیە بۆ دەرنەکەوتنی چرچولۆچی سەر ڕووخسار و نیشانەکانی پیری.

زۆربەی کات پێستی چەور تووشی کێشەکانی گەورەبوونی کونەکانی سەر پێست و ئەستووربوونی پێست و دەرکەوتنی زیبکە و کونە ڕەشەکانی سەر پێستی ھەیە، بۆیە ئەم جۆرە پێستە زیاتر ھەستیارە.
 

بۆ ئەم مەبەستە خانمان پشت بەم ماسکە ببەستن بۆ چارەسەرکردنی پێستییان کە بەم شێوەی خوارەوە دەتوانن لەماڵەوە بەکاریبھێنن:
*دوو کەوچک ئاوی گوڵ، یەک کەوچکی گەورە نیشاستە، نیو کوپ ئاو ئامادەبکەن.
*پێکھاتەکان بەباشی تێکەڵاو بکەن، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەسەر پێستی ڕووخسار و ملی بدەن، پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن، پاشان بەکرێمی شێدار کەرەوە پێستان شێداربکەنەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟