ستایل

بۆ چارەسەرکردنی ڕەشی دەست و پێیەکان ئەم ڕێگەیە تاقیبکەنەوە

بەشێک لە خانمان بەدەست ڕەشی ھەردوو پەلەکانی سەرەوە و خوارەوە دەناڵێنن، بۆیە ڕەنگە زۆربەتان ئارەزووبکەن بۆ ڕزگاربوون لەم کێشەیە ڕێگەی نوێ تاقیبکەنەوە.

پاککردنەوەیەکی سادەی ھەردوو پەلەکان وادەکات بەماوەیەکی کەم ڕزگارتان ببێت لەڕەشبوونی سەر دەستەکان و پێیەکان و سەر چۆکەکان، ھەروەھا جومگەی قۆڵەکان، کە زۆربەی کات پێستی ئەو ناوچانە تووشی شەقبوون و وشکیش دەبنەوە، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا.

 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ئەم ماسکەی خوارەوە بەکاربھێنن:

 

* دوو کەوچک لەئاردی شۆفان و شیری پۆدرە تێکەڵبکەن.

 

* یەک کەوچک لە شەکری بۆر و ڕۆنی جۆجۆبایا و گیراوەی لیمۆی بۆ زیادبکەن و بەباشی تێکەڵی بکەن.

 

* ئەم پێکھاتەیە لە سەر دەست و پێیەکان بدەن، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی بھێڵن، پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆن. 
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟