ستایل

بەپێنج ھەنگاو چارەسەری سووتاوییەکانی سەر تاڵەکانی پرچ بکەن

لەماڵەوە ھەموو خانمێک دەتوانێت بەئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک دیمەنی تاڵەکانی پرچی چاکبکاتەوە و لەسووتاوی و ھەڵوەرین ڕزگاریان بکات.

سەرەکیترین چارەسەریش بریتییە لەبڕینی سەر تاڵەکانی پرچ، پاشان دەست کردن بەھەنگاوەکانی دیکە وەکو، شووشتن و وشککردنەوەی بەشێوەیەکی دروست.
 

بەم پێنج ھەنگاوەی خوارەوە خۆتان لەسووتاوی تاڵەکانی پرچ ڕزگاربکەن:
*بڕینی سەرتاڵەکان: سەرەڕای ئەوەی خانمان ئارەزوو ناکەن زوو زوو تاڵەکانی پرچیان ببڕن، بەڵام ئەم کردارە بەشێوەیەکی نموونەیی ڕێگە بەجوانکردنی تاڵەکان دەدات، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت سەردانی پسپۆڕی بواری جوانکاری بکەن و بۆ ئەوەی سەر تاڵەکان ببڕێت.
*بەکارھێنانی کەرەستەی شێدارکەرەوە و نەرمکەرەوە: بەکارھێنانی نەرمکەرەوەی پرچ ھەفتەی یەکجار لەدوای شووشتنی پرچ بەشامپۆ، بەکارھێنانی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ سەر تاڵەکان بەشێوەیەکی باش کاریگەری ھەیە لەسەر سووتاوییەکان.
*ماسکی تایبەتی بەشێدارکردنەوە: ئەو ماکسکانە بەکاربھێنن کەلە پێکھاتەی سروشتی پێکھاتوون، ھەروەھا ڕۆنی گوێزی ھیندی و ڕۆنی بادەم ھەفتانە یەکجار بەکاربھێنن بۆ سەرتاڵەکانی پرچ، لەبەیانییەوە تا ئێوارە بیھێڵنەوە، پاشان بیشۆن.
*وەرگرتنی خۆراکی تەندروست: زۆربەی کات پچڕان و لاوازبوونی تاڵەکانی پرچ بەھۆی کەمی ماددەی پرۆتین لەلەشدا پەیدادەبێت، بۆیە دەبێت ئاگەداری خواردنی ئەو خۆراکانە بن کەلەو ماددەیە پێکھاتوون، وەکو گۆشتی سوور و جگەر، لەگەڵ ئەوەیشدا ڤیتامینەکانی C و E لەبیرنەکەن کە لەماسی و میوە مزرەمەنییەکان ھەیە.
*کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ئامێرە وشککراوەکان: تا دەتوانن خۆتان بپارێزن لەبەکارھێنانی ئامێرە وشککەرەوەکان، بەھۆی ئەوەی ئەم ئامێرانە دەبنە ھۆی گۆڕانی بنەڕەتی ماددەی پرۆتین و سووتانی تاڵەکانی پرچیش پەیدادەکات، بۆیە واباشترە پرچ بەھەوای سروشتی وشک ببێتەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟