ستایل

پێکھاتەیەکی زۆر ئاسان بۆ لەناوبردنی زیبکە بەماوەیەکی کەم

پسپۆڕێکی جوانکاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" پێکھاتەیەک پێشکەش بە خانمان دەکات بۆ چارەسەرکردنی زیبکەی ڕووخسار بە پێکھاتەیەکی سروشتی.

"سوھی مان" پسپۆڕی جوانکاری لە پارچە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، بۆ لابردنی زیبکە و زیوانی ڕەش، خانمان پێویستیان تەنھا بە دوو پێکھاتە ھەیە، ئەوانیش برتیین لە حەپی ئەسپرین و سرکەی سێو.
 

بۆ ئەم مەبەستەیش ئامۆژگاری خانمان دەکات کە ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدەن:
*سێ دانە حەپی ئەسپرین بکەنە سەر کەوچکێک، لەناو بڕێکی کەم لە سرکەی سێو بیتوێننەوە.
*ئەم پێکھاتەیە پێویستە لەو شوێنانە بدەن کە زیبکە و پاشماوەی زیبکەی تێدا دەرکەوتووە.
*بۆ ماوەی سێ خولەک بیھێڵنەوە، دواتر بەئاو بیشۆن.
*گرنگی ئەم پێکھاتەیە لەوەدایە دژە ھەوکردنە و سووری پێست ناھێڵێت، پێستیش پاک دەکاتەوە و لە خانە مردووەکانیش ڕزگاری دەکات.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟