زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "چەوەندەری سوور بە پەنیر"

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "چەوەندەری سوور بە پەنیر"

پێداویستییەکان:


* چوار دانە چەوەندرەی سوری کوڵاو.


* یەک کوپ کاھووی وردکراو.


* یەک کوپ جەرجیری وردکراو.


* دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.


* چارەکە کوپێک سرکەی سپی.


* سێ کەوچک ڕۆنی زەیتوون.


* نیو کوپ پەنیری شیرین "پەنیری کوردی" وردکراو.


* خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* کاھوو و جەرجیر و چەوەندەرە سورکە و پەنیرە سپییەکە تێکەڵاو بکەن لەناو دەفرێک.


* خوێ و ئاوی لیمۆ و سرکە و ڕۆنی زەیتونەکە بەجیا لەناو دەفرێک تێکەڵ بکەن.


* سۆسەکەیش بەسەر سەوزەکاندا بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟