تەندروستی

تەنھا بە ماوەی دوو خولەک چەوری سک کەمبکەوە

بێگوومان ھەمیشە چەوری وورگ و سک بووەتە کێشەی خانمان و چەندین وەرزش و خواردنی تایبەت بەکار دەھێنین بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لە چەوری زیانبەخش.

بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێت لە چەوری ورگ و سک دەتوانن بە ماوەی دوو خولەک ئەم وەرزشە بکەن و بێ گوومان پێویستیشە خواردنی ڕۆژانەت کەمبکەیتەوە.

* لەسەر زەویەکی ڕاست لەسەر پشت پاڵبکەون.


* ناو لەپتان لەیەکدی بخشێنن تا گەرم دەبێتەوە.


* دەستەکانت لەسەر سکت دابنێ.


* بە شێوەیەکی بازنەیی مەساجی بۆ بکەن بۆ ماوەی چەند چرکەیەک.


* تا ھەست بە گەرمی دەکەن لەسەر سکتان.


* بۆ ماوەی دوو خولەک ئەم مەساجە بکەن بە بەردەوامی.


ئەم وەرزشە بۆ ماوەی دوو خولەک بکەن لە بەیانیان پێش نان خواردن و ئێواران پێش نووستن کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری وورگ و سک و ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ کۆئەندامی ھەرسکردن و خێرایی سووڕانی خوێن لە لەشدا.


بەڵام لە چەند حاڵەتێک نابێت ئەم وەرزشە بکرێت وەکو بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بەردیان ھەیە لە گورچیلە یاخود یەکسەر پاش نان خواردن و ھەروەھا لە خانمانی سکپڕ و ئەو نەخۆشانەی کە گەدەیان بریندارە. 
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟