ستایل

چۆن بەپێی شێوەی ڕووخسارت وێنەی برۆکانت دەکێشیت

جوانی برۆکان بەجوانی پیشاندانی ڕووخسار ناسراوە و کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر سەرنجڕاکێشی ڕووخساری خانمان.

بۆ ئەم وەرزە گۆڕانکاری لەشێوازی دانانی برۆکان کراوە، بەپێی شێوەی ڕووخساری خانمان شێوازەکەی دیاریکراوە، بۆیە دەتوانن بەم شێوەی خوارەوە بەپێی شێوازی ڕووخسارتان برۆکان ڕێکبخەن:


*ڕووخساری شێوە خڕ: ئەو شێوازە برۆیەی کە زۆر گونجاوە بۆ ڕووخساری شێوەی خڕ بریتییە لە برۆیی کاوانەیی بەرز، بەم شێوەیە ڕووخساری خڕ و پانتر بەدەردەخات.


* ڕووخساری شێوە درێژ: گونجاوترین شێواز بریتییە لە کێشانی برۆ بەشێوەی درێژی ڕاست و لەکۆتایی کەمێک لار بێتەوە.


*ڕووخساری شێوە ھێلکەیی: پێویستە خاوەنی ئەم ڕووخسارە برۆکانیان پان بن، بۆ ئەوەی ڕووخساریان شێوەیەکی دیاری ھەبێت کەمێک بەرزی بکەنەوە.


*ڕووخساری شێوە چوارگۆشە: ئەو خانمانە پێویستە برۆکانیان پان بن و لەکۆتاییدا گۆشەیەکی درێژی تیژی بکەنەوە.


*ڕووخساری شێوە دڵ: ئەو خانمانە دەبێت برۆکانیان لەناوەوە بەشێوەی تەریب ڕێکبخەن و لەکۆتاییدا کەمێک بەرزی بکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟