خێزان

چۆن چارەسەری نەمانی ئارەزووی خواردنی منداڵەکانتان دەکەن؟

بەشێکی زۆری دایکان گلەییان ھەیە لەنەمانی ئارەزووی خواردنی منداڵەکانیان، بەمەیش دایکان تووشی دڵەڕاوکێی و دڵتەنگی دەکەن.

بەشێکی زۆر لەدایکان بە زۆر لێکردن لە منداڵەکانیان ھەوڵی ئەوە دەدەن ھانی منداڵەکانیان بدەن بۆ ئەوەی خواردنی جۆراوجۆر بخۆن، ھەروەھا ڕێگەی جیاواز بەکاردەھێنن وەکو بەکارھێنانی دەرمانی پزیشکی کە ڕەنگە کاریگەری ھەبێت لەسەر تەندروستی لەش.


*ھۆکارەکانی لەدەست دانی ئارەزووی خواردن لەلای منداڵان:


نەمانی ئارەزووی خواردن دەگەڕێتەوە بۆ چەند ھۆکارێکی جیاواز کە ھەندێکیان سروشتین لەوانەیش ھۆکاری فیزۆلۆجین، ئەگەر ھاتوو بەشێوەیەکی کاتی منداڵەکەت ئارەزووی خواردن نەکات ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ پەیدابوونی ڤایرۆس و بەکتریا لەناو لەشدا.


*چۆنیەتی چارەسەرکردنی نەمانی ئارەزووی خواردنی منداڵ:


دەبێت لەسەرەتادا بەشێوەیەکی فەرامۆشکراو تەماشای کێشەکە بکەن، خێرا ڕێگەی نوێ تاقی نەکەنەوە، تەنھا پێویستە چاودێری منداڵەکەتان بکەن لەدوورەوە و بێ ئەوەی زۆر پەستانی بخەنە سەر تا بڕێکی زۆر لەخواردنەکان بخوات، لەگەڵ ئەوەیشدا پرسیاری ئەوەی لێبکەیت کە ئارەزووی چ جۆرێکی خواردن دەکات، ھەوڵ بە پلە بە پلە بڕی ئەو خواردنانە زیاد بکەن کە سوودیان ھەیە بۆ تەندروستی لەشی منداڵەکەت، ھەروەھا خواردنەکان پێویستە جۆراو جۆری ھەبێت لەناو ئەو دەفرەی کە پێشکەشی منداڵەکەت دەکەیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟