خێزان

چۆن فێری منداڵەکەت دەکەیت ھاوڕێی باش ھەڵبژێرێت

منداڵان لەتەمەنی بچووکدا ڕەنگە کاری باش و خراپ لەیەکدی جیانەکەنەوە، بۆیە لێرەدا دەبێت دایکان ڕۆڵیان ھەبێت و ئامۆژگاری منداڵەکانیان بکەن.

لێرەدا دایکان بەچەند ھەنگاوێک دەتوانن منداڵەکانیان فێری ھەڵبژاردنی ھاوڕێی بکەن و بێ ئەوەی چەند شتێکیان لەسەر بسەپێنن و دووریان بخەنەوە لەو کەسانەی کە خۆشیان دەوێن.


بەم چەند ھەنگاوە فێری منداڵەکەت بکە چۆن ھاوڕێی باش ھەڵدەبژێرێت:


*سەرەتا پێویستە منداڵەکانتان فێری ئەوە بکەن کە چۆن شتە باشەکان و خراپەکان لەیەکدی جیابکەنەوە، بۆ نموونە پێی ڕابگەینە کەوا پێویستە ئەو کەسانەی خۆشبوێت کە ڕاستگۆن و یارمەتی دەدەن لەکاتی کێشەکان، ھەروەھا ڕێزی لێدەگرن.


*ھەستە بە داوەت کردنی ھاوڕێی منداڵەکانت، بۆ ئەوەی چاودێری ھەڵسوکەوتەکانیان بکەیت و دڵنیا بیتەوە لە ناسینیان، لەبەرامبەردا ھاوڕێی خراپ ئارەزووی شکستی دەکات و ھەندێک وشەی نەشیاو بەرامبەری بەکاردەھێنێت و کەسانی دیکە بێزار دەکات.


*پێویستە سەرەتا فێری منداڵەکەت بکەیت کە چۆن لەسەر نان خواردن و مێزی گفتۆگۆکردن دادەنیشێت، ھەروەھا چۆن ڕێزی کەسانی بەرامبەر دەگرێت، بەم شێوەیە بەھەمان شێوە ھاوڕێکانی ڕێزی دەگرن و بەشێوەیەکی باشتر ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن.


*لەکۆتاییدا ھەوڵ بدە ببیە ھاوڕێی خێزانی ھاوڕێی منداڵەکەت کە ھەست دەکەیت گونجاون بۆ دروستکردنی پەیوەندی بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لە ھاوڕێیەتی منداڵەکەت.


*ئەگەر ھەست دەکەیت ھاوڕێی منداڵەکەتان لەڕووی جەستەیی و ڕەوشتەوە زیان بە منداڵەکەت دەگەیەنێت، پێویستە دەسەڵاتت بەکاربھێنیت و ھەوڵ بدە منداڵەکەت لەو جۆرە ھاوڕێیانەی دووری بخەیتەوە.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟