ستایل

چۆنیەتی گرنگیدان بەپرچی ڕەنگ زەرد

گرنگیدان بەپرچی ڕەنگ زەرد کۆمەڵێک ھەنگاوی گرنگ و چاودێری وردی پێویستە بۆ ئەوەی ڕەنگە زەردەکە لەناو نەچێت و تاڵەکانی پرچیش زیانیان پێنەگات.

بۆ پاراستنی جوانی پرچی و بریقەدارکردنەوەی دەبێت خانمان چەند فێڵێکی ئاسان ئەنجام بدەن، ڕێگەیەکی دروست ھەڵبژێرن بۆ جوانکردنی تاڵەکانی پرچیان.
 

ڕێگەکانی پاراستنی پرچی ڕەنگ زەردی بۆیەکراو:
*دوورکەوتنەوە لەبەرکەوتنی تیشکی ڕۆژ، بەھۆی ئەوەی تیشکی ڕۆژ دەبێتە ھۆی وشک کردنی تاڵەکانی پرچ و تێکدانی ڕەنگەکەی، بۆیە دەبێت کرێمی دژەڕۆژی تایبەت بەپاراستنی تاڵەکانی پرچ بەکاربھێنن.
*دوورکەوتنەوە لەبەکارھێنانی کەرەستە جوانکارییەکان کەماددەی گۆگرد لەپێکھاتەکەیاندا ھەیە، ھەردوو ماددەی کلۆریدی سۆدیۆم و گۆگرد وادەکەن ڕەنگی زەردە بنەڕەتییەکە لەناو ببات، ھەروەھا ڕۆنە سورشتییەکانی ناو تاڵەکانی پرچیش کەمببنەوە، بۆیە لەکاتی ھەڵبژرادنی کەرەستەی شامپۆ و کرێمەکانی پرچ ئەو جۆرانە بەکاربھێنن کە ئەم دووماددەیەی تێدا نییە.
*بەکارھێنانی کەرەستە جوانکارییەکان کە تایبەتن بەجۆری پرچی بۆیەکراو، دەبێت ھەموو جۆرە کەرەستە جوانکارییەکانی پرچ لەو جۆرانە بن کە تایبەتن بەجۆری پرچی بۆیەکراو.
*دوای بۆیەکردنی پرچ پێویستە دووربکەونەوە لەبەکارھێنانی ماددەی کلۆر، بەرکەوتنی ماددەی کلۆر لەناو ئاو وادەکات ڕەنگی پرچەکە بگۆڕێت بۆ ڕەنگی سەوز، ھەروەھا لەکاتی ئەنجامدانی مەلەوانیش خانمانی پرچ زەرد نەھێڵن ئاوی کلۆرەکە بەرپرچتان نەکەوێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟