ستایل

چۆن خانمان بەبێ ماکیاژ جوانیان بەدەردەخەن؟

ھەموو خانمێک ئارەزووی ئەنجامدانی ماکیاژ دەکات، بەمەبەستی جوانی دەرخستنی ڕووخساری، بەڵام دەتوانن تەنھا بەگرنگیدانی پێستیان ڕووخساریان جوان بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە خانمان بەچەند ھەنگاوێکی سادە دەکرێت ھاوشێوەی ئەستێرەکان، جوانی ڕووخساریان بەدەربخەن، ھەنگاوەکانیش بریتیین لە:
 

*پاککردنەوەی پێست لەخانە مردووەکان وا دەکات پێست جوانی و گەشاوەیی بپارێزرێت.
*گرنگیدان بەپێستی لێوەکان بەبەکارھێنانی کرێمی نەرمکەرەوە و شێدارکردنەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی شێدارکەرەوەی ڕەنگی پەمەیی کاڵ جوانییەکی سەرنجڕاکێش دەدات بەلێوەکان.
*ئاگەداری شێوە و جوانی برۆکان ببن، بۆ ئەوەی جوانی ڕووخسار بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەربکەوێت.
*ڕۆژانە پێستان بەپێکھاتەی تایبەت شێداربکەنەوە.
*پارێزگاری بکەن لەتەندروستی پێستی دەوروبەری چاوەکان، ھەروەھا ڕەنگی سوری ناو چاوەکانیش بەھەمان شێوە کاریگەری ھەیە.
*بۆ درێژکردنی برژانگەکان دەتوانن پێکھاتەی تایبەت بەکاربھێنن، ڤازلینیش یەکێکە لەو پێکھاتانە دەتوانن شەوان بۆ درێژکردنەوەی تاڵەکان بەکاریبھێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟