شیرینی

چۆنیەتی ئامادەکردنی نانی تورکی "سمید"

چۆنیەتی ئامادەکردنی نانی تورکی "سمید"

پێداویستییەکان:


* شەش کوپ ئارد.


* یەک کوپ ماست.


* یەک کوپ ئاوی گەرم.


* یەک کوپ ڕۆنی زەیت.


* دوو کەوچک شەکر.


* یەک کەوچک خوێ.


* یەک کەوچک خومرە.


* یەک ھێلکە.


* کونجی سپی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* پێکھاتە شلەکان بەجیا تێکەڵبکەن و پێکھاتە وشکەکان بەجیا.


* پێکھاتە شلەکە بکەنە سەر پێکھاتە وشکەکە، بەباشی ھەویرەکە تێکەڵبکەن و بەجێی بھێڵن تاکوو ھەڵدێت.


* ھەویرەکە بەشێوەی تۆپی خڕ ببڕن، پاشان ھەر تۆپێک بەشێوەی لولوپێچ لوولبدەن، ئینجا بەشێوەی خڕ دایبنێن.


* ھێلکەکە لێکبدەن، ھەویرەکانی پێ چەوربکەن و کونجی بەسەردابکەن.


* لەناو فڕن بیبرژێنن تاکوو ڕەنگی ئاڵتونی وەردەگرێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟