موزیک

"چۆپی" ئەلبوومەکەی بە ئۆنلاین بڵاوکردەوە

"چۆپی فەتاح" خانمە گۆرانیبێژی کورد، ئەلبوومە نوێیەکەی کە بەناوی "بنار"ە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکردەوە.

ئەلبوومەکە لە ١٣تراک پێکھاتووە و ئەمڕۆ بە شێوەی ئۆنلاین  لە پێگە ئۆنلاینەکانی"Spotify و Google Play و  iTunes"بڵاوکرایەوە، دواتریش دەکەوێتە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان.

 

"چۆپی فەتاح" ساڵی ١٩٨٣ لە کەرکووک لەدایکبووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپە و یەکێک لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی کورد.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟