جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی "چپسی پەتاتە بەسیر"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "چپسی پەتاتە بەسیر"

پێداویستییەکان:


* پێنج دانە پەتاتە.


* نیو کوپ کەرە.


* چوار دەنک سیر.


* یەک کەوچک خوێ.


* سێ چارەک کەوچک بیبەری ڕەش.


* نیو کوپ پەنیری پارمیزان.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* فڕنەکە گەرم بکەن لە پلەی گەرمی ١٨٠ پلە.


* پەتاتەکان بەشێوەی خڕی تەنک ببڕن.


* پەتاتەکان بخەنە ناو دەفرێک، خوێ و بیبەری ڕەش و دوو کەوچک لەپەنیرەکەی بەسەردابکەن.


* پەتاتەکان لەناو سینی فڕن ڕیز بکەن و پەنیرەکەی بەسەردابکەن.


* بۆ ماوەی  ١٥تا ٢٠ خولەک لەناو فڕن بیبرژێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟