چێشت

ئامادەکردنی شۆربەی قارچک بە شیر

شۆربەی قارچک بە شیر.

پێداویستیەکان:


* یەک پاکێت قارچک.


* یەک کەوچک کەرە.


* سێ کەوچک ئارد.


* یەک پەرداخ شیر.


* چوار پەرداخ ئاو.


* ئاوی نیو لیمۆ.


* یەک کەوچکی بچووک خوێ.


* یەک کەوچکی بچووک بیبەری ڕەش.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* قارچکەکان بە باشی بشۆنەوە و ووردی بکەن.


* لەناو ئاوی لیمۆیەکەدا کەمێک بیکوڵێنن.


* لەناو مەنجەڵێکدا کەرەکە بتوێننەوە و ئاردەکەی لەناو سوور بکەنەوە.


* شیرەکەی تێبکەن و بە بەردەوام تێکی بدەن.


* قارچک و ئاوەکەی تێبکەن.


* خوێ و بیبەرە ڕەشەکەی پێدابکەن.


* تا دەکوڵێت لەسەر ئاگرێکی نزم دایبنێن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟