تەندروستی

١٠ خۆراک بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش

خۆراک یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کەبەرگری لەش بەرز دەکاتەوە، بەھۆی ئەوەی خۆراک کاریگەری ھەیە لەسەر چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی فەرمانە چالاکەکانی ناو لەش.

پاراستنی لەش لەکۆمەڵێک ڤایرۆس و میکرۆب و ماددە ژەھراوییەکان، تەنھا بەخواردنی کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی بەدەست دەھێنرێت.
 

ئەو خۆراکە سەرەکییانەی کەدەبنە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەش بریتیین لە:
*ماست:بەھۆی بوونی ماددەی پرۆبیوتیک لەناو پێکھاتەی ماست، کەناڵی ھەرس لەکۆبوونەوەی بەکتریای زیان بەخش دەپارێزێت.
*سیر: ماددەی ئەلیسین پێکھاتووە، لەش لەبەکتریا گواستراوەکان دەپارێزێت.
*چای: لەترشە چەورییەکان پێکھاتووە یارمەتی باشکردنی بەرگری لەش دەدات، ھەروەھا بەھۆی بوونی "تسمالسیانین" بەھەمان شێوەیە بەرگی لەش بەرزدەکاتەوە.
*ماسی: بەھۆی بوونی چەوری ئۆمێگا سێ ژمارەی خرۆکە سپییەکان بەرزدەبێتەوە، بەمەیش بەرگری لەش زیاد دەکات.
*گۆشتی مانگا: بەھەمان شێوە ژمارەی خرۆکە سپییەکان زیاد دەکات و بەکتریا و ڤایرۆسەکان لەناو دەبات.
*قارچک: بەپێی چەندین لیکۆڵینەوەی نوێ، ڕووەکی قارچک خرۆکە سپییەکان زیاد دەکات و چالاکیان دەکات.
*سەوزەکان: وەکو کەلەرم و قەرنابیت و برۆکلی و شێلم، لەکۆمەڵێک ماددەی چالاککەرەوە پێک دێت، لەماددەی دژە ئۆکسان پێکھاتووە و دەوڵەمەندن بەڤیتامینەکان.
*تەماتە: لەماددەی بێتا کارۆتین و ڤیتامین C و لایکۆبین پێکھاتووە، بەشێوەیەکی گشتی ھەرسێ ماددەکە بەرگری لەش بەرزدەکەنەوە.
*کیوی: یەکێکە لەو میوانەی کە زۆرترین ڕێژەی ڤیتامین C تێدایە، ھەروەھا بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی باشیش لەماددەی پۆتاسیۆم و ماددە دژە ئۆکسانەکان، بەرگری لەش بەرامبەر بەنەخۆشی شێرپەنجە بەرزدەکاتەوە.
*قەیسی: لەماددەی بێتاکارۆتین و ڤیتامینەکان و ئاسن پێکھاتووە، سوودی ھەیە بۆ خانەکانی ئەندامی بەرگری لەش.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟