شانۆ

خانمە ئەکتەرێکی تورک و خۆشەویستەکەی بە یەکەوەن لە شانۆگەرییەک

"دامڵە سۆنمێز" خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە "گوڵڕوم" لە زنجیرە درامای "شەڕی گوڵەکان" لە ئێستەدا سەرقاڵی ڕۆڵ گێڕانە لە شانۆگەرییەک.

خانمە ئەکتەر ڕۆڵ دەگێڕێت لە شانۆگەرییەکی نوێ بە ناوی "پارچەیەکی پلاستیک" لەگەڵ " ئوسھان چاکیر" ئەکتەری تورک و خۆشەویستی.


شانۆیەکە لە دەرھێنانی "سوندوز یەشار" دەرھێنەری تورک  کە باس لە چیرۆکی دایک و باوک و منداڵێک دەکات و بڕیاڕ وایە لە مانگی داھاتوو بۆ یەکەمجار لە تورکیا نمایش بکرێت.


"دامڵە سۆنمێز" ساڵی ١٩٨٧ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "گوڵڕوم" لە زنجیرە درامای "شەڕی گوڵەکان" لە کوردستان ناسرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟