ستایل

چۆنیەتی دانانی برۆکان بەپێی شێوەی ڕووخسار

بۆ ئەوەی شێوەی ڕووخسارتان بە جوانی دەربکەوێت پێویستان بە ڕێکخستنی برۆکان ھەیە بە شێوەی ڕووخسارتان.

برۆکان ڕۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە جوان دەرخستنی چاوەکان، بۆیە پێویستان بەوە ھەیە شێوازی برۆکان دەبێت لەگەڵ شێوەی ڕووخسار بگونجێنن.
 

چۆنیەتی ڕێکخستنی برۆکان بەپێی شێوەی ڕووخسار:
*ڕووخساری شێوە خڕ: پێویستە ئەو جۆرە خانمانە شێوازی برۆکانیان زیاتر بە شێوەی خڕی بەرز بێت، تاکو ڕووخساریان زیاتر دەربکەوێت.
*ڕووخساری شێوە درێژ: پێویستە ئەو جۆرە کەسانە پشت بە برۆی کەمێک ڕاست ببەستن، بۆ ئەوەی درێژی ڕووخساریان نەمێنێت، ھەروەھا وا باشترە درێژی برۆکان کەمێک کورت بکرێنەوە.
*ڕووخساری شێوە ھێلکەیی: گونجاوترین شێواز بۆ ئەم شێوە ڕووخسارە بریتییە لە کەوانەیی، کە بە مەرجێک کۆتاییەکەی کەمێک بەرەو بەرزبوونەوە بچێت.
*ڕووخساری شێوە چوارگۆشە: ئەم جۆرە کەسانە پێویستە برۆکانیان خڕی کەوانەیی بێت.
*ڕووخساری شێوە دڵ: دەتوانن شێوەی برۆی پڕ تاقی بکەنەوە، ھەروەھا برۆی بازنەیی زۆر گونجاوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟