ستایل

بەدانانی پارچە پەتاتەیەک لەژێر باڵەکان ئەم ئەنجامەی دەبێت

لەگەڵ ئەوەی خواردنی پەتاتە کۆمەڵێک سوودی تەندروستی ھەیە، پسپۆڕانی جوانکاریش بەکەرەستەیەکی سپی کەرەوە داینێن.

لەڕووی جوانکارییەوە پەتاتە بۆ یەکخستنی ڕەنگی ڕووخسار و لەناوبردنی زیبکە و کونەکانی سەر پێست بەکاردەھێنرێت، بەھۆی ئەوەی لەماددەی ڤیتامین C پێکھاتووە.
 

بەڵام ڕەنگە کەم کەس پەتاتەی بەکارھێنابێت بۆ سپی کردنەوەی ژێر باڵەکان و لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ژێر باڵەکان، بەھۆی ئەوەی پەتاتە تایبەتمەندی سپی کردنەوەی پێستی تێدایە و ئاوەکەی بۆنی ناخۆش لەناو دەبات.
 

بۆ ئەم مەبەستە ئەڵقەی پەتاتە لەژێر باڵەکان دابنێن بۆ ماوەی سێ تا پێنج خولەک مەساجی پێ بکەن، پاشان بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێی بھێڵن، دواتر بەئاو بیشۆن، ھەروەھا دەتوانن تەنھا ئاوی پەتاتەکە بەدەستان لەژێر باڵەکان بدەن بەھەمان ڕێگەیش ئەنجامی بدەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟