سینەما

بەوێنە...دەرکەوتنی"سوھانا" کچەکەی "شارۆخان" لەگەڵ باوکی ھەمووانی سەرسام کرد

ماڵپەڕێکی ھیندی چەند وێنەیەکی "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود و کچەکەی "سوھانا"ـی بڵاوکردەوە، لە میانی ئامادەبوونیان لە مەراسیمی کردنەوەی ڕێستورانتێک.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "ھیندستان تایمز"، ئاھەنگی کردنەوەی یەکێک لە ڕێستورانتە ناسراوەکانی وڵاتی ھیند بە ئامادەبوونی "شارۆخان" ئەستێرەی بۆڵیوود و "سوھانا"ـی کچی و چەند ئەستێرەیەکی دیکە لە شەوی یەک شەممە لەشاری بۆمبای بەڕێوەچوو.
 

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، کچی ھونەرمەند بە دەرکەوتنەکەی سەرنجی کامێرای ڕۆژنامەوانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ھەروەھا ھاوسەرەکەیشی "جوری خان" دیزاینەر، دیزاینی ناوەوەی ڕێستورانتەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
 

"شارۆخان" ئەکتەر و گۆرانیبێژی بۆڵیوود ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیندستان لەدایکبووە، لەکۆتایی ساڵی ھەشتاکان دەستی بەنواندن کردووە لە زنجیرە دراماکان، دواتر لەساڵی ١٩٩٢ یەکەمین کاری سینەمایی خۆی پێشکەش کردووە، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ "جوری خان" دیزاینەری ناوەوە ژیانی ھاوسەرێتی پێکھێناوە، بوونەتە خاوەنی دوو کوڕ و کچێک.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟