موزیک

"دەشنێ موڕاد" بۆ"کەی مەگەزین": جەژنە پیرۆزە لە تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم

بۆچی "دەشنێ" لەبەرنامەکە جلی ڕەشی پۆشی بوو؟

"دەشنێ موڕاد" خانمە گۆرانیبێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد، بۆ "کەی مەگەزین" وەڵامی ھەندێک پرسیار دەداتەوە.

 

دەشنێ بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: جەژنی قوربان لەتەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم و ھیودارم ھەمیشە لە جەژن و خۆشی بن، جەژن ببێتە ھۆیەک بۆ دڵخۆشکردنی یەکدی.

 

سەبارەت بەلەبەرکردنی جلە ڕەشەکانی لەبەرنامەی دوێنێ شەوی جەرخی بەخت، گوتی: نازانم ھیچ ھۆیەک نییە کە بۆچی ئەو ڕەنگەم لەبەرم کردبێ، من کەمتر گرنگی بە جل و بەرگ دەدەم جار ھەیە دەچم لادێ بە جلی زۆر سادە دەچم، ئەمڕۆش لەبەر بەرنامە ھەر حەزم بە ماکیاژکردن ھەر نەبوو، بەڵام بۆ بەرنامە دەبێ ماکیاژ بکرێ.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟