خێزان

بۆ ئەو دایکانەی کە وەکو ھاوڕێیەک مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیان دەکەن ئەم زیانانەی ھەیە

بێگوومان ھەمیشە دایکان ھەر لە سەرەتای لە دایکبوونی کۆرپەلەکەی ھەمیشە ڕێ پێشاندەری دەبێت بۆ کارە باش و خراپەکان.

ئەو دایکانەی کە وەکو ھاوڕێ مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیان دەکەن وەکو ئەوەی ھەموو داواکاریەکانیان بھێننە جێ و ئازادیان بکەن لەوەی ھەرچیەکیان بوێت بیکەن ئەوەش زیانێکی زۆری دەبێت بۆ سەر منداڵەکە.


شارەزایان باس لەوە دەکەن کە منداڵان ھەمیشە حەزی زاڵبوونیان ھەیە بەسەر شتەکان ئەوەیش دەبێتە ھۆی کێشە دروستبوون لە نێو دایک و باوکان و ھەندیک لە منداڵان بۆ ئەوەی ھەست بە دڵنیایی بکەن دایکەکانیان دەخەنە بارودۆخی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی بزانن تا چ ڕادەیەک دایکیان سنوریان بۆ دادەنێت.


ھەروەھا باس لەوە دەکەن کە ئەو دایکانەی وەکو ھاوڕێ مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیان دەکەن و ھیچ سنورێکیان بۆ دانانێن لە داھاتوودا دەبێتە ھۆی ئەوەی منداڵەکە دووچاری کێشەی خواردنەوەی کھولی و مادە ھۆشبەرەکان ببێتەوە، بۆیە ئاگەداری دەدەنە دایکان کە پێویستە ھەمیشە سنوری نێوانیان وەکو دایک و منداڵ بمێنێتەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟