موزیک

وێنەی "دڵنیا قەرەداخی" لە ھەولێر بڵاودەبێتەوە

"دڵنیا قەرەداخی" خانمە گۆرانیبێژی کورد، ئەگەرچی خۆی لە وڵاتی میسر ژیان بەسەردەبات، بەڵام لە ئێستەدا گەڕاوەتەوە کوردستان.

"دڵنیا" چەند ساڵێک لەومەبەر شووی بە کونسووڵی پێشووی میسر لە ھەولێر کرد و دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی گەڕایەوە میسر و ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ "دڵنیا"ـی ھاوسەری ژیان لەوێ بەسەر دەبەن، تاکوو ئێستەیش چەندینجار بە سەفەر گەڕاوەتەوە کوردستان.

 

ڕێکەوتی ٢٠١٦/١٢/١٩ لە ئەکاوتنی خۆی وێنەیەکی لەناو ئۆتۆمبیڵ بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە "ڕاستەوخۆ من لە ھەولێرم، سڵاو و ڕێزم ھەیە و خۆشەویستی زۆرم ھەیە، کەش و ھەوای ئێرەش ساردە و بارانە.

 

ئەگەرچی دیار نییە کە لە گەرانەوەکەی بۆ ھەولێر ھەر خۆیەتی یان ھاوسەرەکەی لەگەڵە، بەڵام لە وێنەکەی وا بەدیار دەکەویت ھەر خۆی بێت، ئەوەیش لە کاتێک چەند مانگێک لەمومەبەر دەنگۆی جیابوونەوە و کێشەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لەلایەن بەشێک لە میدیا کوردییەکان بڵاوکرایەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟