سینەما

بەوێنە...باوەڕناکەن "ئەنجلینا جولی" بەر لە جیابووەنەی لە "برات" چ دیارییەکی پێشکەشکردووە

بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی "برات پیت" ئەستێرە، ساڵی ٢٠١٣، "ئەنجلینا جولی" ئەستێرە و ھاوسەری پێشووی دیارییەکی زۆر گرانبەھای پێشەکەشکردووە.

بەپێی ھەواڵێکی یەکێک لە ماڵپەڕە جیھانییەکان، "ئەنجلینا جولی" ئەستێرەی ھۆڵیوود، چەند ساڵێک لەمەوبەر بە بۆنەی گەیشتنی "برات پیت" ئەستێرەی ھۆڵیوود بە تەمەنی ٥٠ ساڵی، دوورگەیەکی شێوە دڵی بە نرخی ١٩.٧٥ ملیۆن ۆلاری ئەمریکی پێشکەشکردووە.
 

ھەروەھا دوورگەکە بە ناوی "پەترا"ـیە، لە دوو کۆشکی گەورە پێکھاتووە، دەکەوێتە یەکێک لە کەناراوەکانی وڵاتی ئەمریکا، لەلایەن "فراند لوید رایت" ئەندازیار بنیات نراوە.
 

 "برات پیت" ئەکتەری تەمەن ٥٣ ساڵان، ساڵی ٢٠١٤ دوای پەیوەندی خۆشەویستی و بوونی منداڵەکانیان ھاوسەرگیری لەگەڵ "ئەنجلینا جولی" ئەکتەری تەمەن ٤١ ساڵان ئەنجامدا، بەڵام ساڵی ٢٠١٦ لە یەکدی جیابوونەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟