دیمانە

"کەنار" سەرسامی کێیە؟

"کەنار محەمەد" کچە میوزیکژەنی شاری سلێمانی لەم دیمانە تایبەتییەی "Kmagazin" وەڵامی چەند پرسیارێکمان دەداتەوە.

* ئەگەر ژیان دەستپێکێکی نوێبێ بۆت، ھەمان ژیانی ئێستەت ھەڵدەبژێرییەوە؟
_بەڵێ حەتمەن ھەمان ژیانی ئێستەم ھەڵدەبژێرم، بەھەڵە و ڕاستییەکانیشەوە.
 
*ھاوسەرەکەت کێیە؟
_ھاوسەرەکەم "نزار زێوییە"، سەرپەرشتیاری گرووپی میوزیکی "لوور"ـە و یەکێکە لەباشترین ژەنیارەکانی ئالەتی تار، من زۆر سەرسامی تواناکانی ئەوم.


*خۆشەویستیت بۆ میوزیک زیاترە یان ھاوسەرەکەت؟
_خۆشەویستی بێسنوورم بۆ ھەردووکیان ھەیە، بەڵام ھەریەکەیان و بەجۆرێک.
 
* کارکردنت لەگەڵ لەنجە پێ چۆنە حەز دەکەی بەردەوام بێ؟
_ کارکردنم لەگەڵ خاتوو لەنجە حەزی خۆم بووە و خۆشحاڵم کە کاری لەگەڵ دەکەم و ھیوادارم بەردوام بێت.


* لەگەڵ چەند گۆرانیبێژی بەناوبانگ کاری میوزیکت کردووە؟
_ من لەگەڵ کۆمەڵێک گۆرانیبێژی گەنج و خاوەن ئەزموونیش کارم کردووە، لەوانە "لەنجە عەلی، ناسر ڕەزازی، بەھجەت یەحیا، ھەڤاڵ خانەوینی، مەھرۆی مەستۆفی، مەسعودی عەزیزی و بیژەن"ـو کۆمەڵێکی دیکەیش.
 
*ژیانی ڕۆژانەت بەچی سەرقاڵی و چ خواردنێک دەزانی؟
_ سەرقاڵی دەوامی باخچەم و لەگەڵ ئەوەیشدا خەریکی کاری ھونەریم، درووست کردنی خواردنیش تاڕادەیەک دەیزانم.
 
* کاری نوێ و بەرھەمی تازەت چییە لە ئێستەدا؟
_ لەئێستەدا کۆمەڵێک پرۆژەی ھونەریم ھەیە لەگەڵ گرووپەکەم.
 
کەنار محەمەد لەکۆتایدا بە Kmagazinـی گوت: دەست خۆشیتان لێدەکەم بۆ کارجوانەکانتان و بەھیوام ئافرەتی زیاتر بدوێنن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟