دیمانە

"نیھان" لە دیمانەیەکی تایبەتدا: تووڕەبوون لە ژیانمدا بوونی نیە

"ناسلیھان ئەتاگوڵ" خانمە ئەکتەری ناسراوی تورک لە دیمانەیەکی تایبەت کە لە "کەی مەگەزین" بڵاوبووەتەوە چەندین پرسیاری ئارستەکراوە و ئەویش وەلامی داوەتەوە

* بۆ ئەوەی بە ناوبانگ بیت ملکەچی قەدەربوویت و چاوەرێت کرد، یان خۆت ھەوڵتدا و پێداگیریت کرد تاکوو سەرکەوتی؟
_ تووڕەبوون لە ژیانمدا بوونی نیە، یەک ئامانجم ھەیە، ئەویش ئەوەیە وابکەم دایکم شانازیم پێوە بکات، خەون بۆ شتێک دادەنێم و دواتر بۆ ئەوەی کە بیکەم بەراستی ھەوڵی بۆ دەدەم و ماندوو دەبم، کارەکانم بە جوانی ئەنجام دەدەم و کاتێکیش دەگەم بە ئامانجەکەم ھەست بە خۆشی دەکەم، وەک ئەوە وایە بە نینۆکەکانم شوێنێک ھەڵبکەنم، تا دەشکێن واز ناھێنم.

 

* لە تەمەنی "١٤" ساڵیدا لە درامای "یاپراک دۆکومو" دەستت بە نواندن کرد، ئێستەیش ڕکابەری ئەو کەسانەی کە لەو درامایە رۆلی سەرەکیان ھەبوو، چاوەرێی ئەم قەدەرەی خۆتت دەکرد؟
_ لە راستیدا دەمەوێ لە سەرەتاوە ھەموو شتێکت بۆ باس بکەم، ئەگەر پێتان باش بێت و خوێنەرانی ئێوەیش زیاتر ئاشنای کەسایەتی ڕاستەقینەم بن.
 
* بێگومان حەز دەکەین، کەسایەتی تۆ و ژیانت چۆن بووە؟
_ لە خێزانێکی بچوک و مامناوەندەوە ھاتووم، باوکم شۆفێرە و دایکم خاتوونی ماڵەوەیە، برایەکم ھەیە حەوت ساڵ لە من گەورەترە، لە دەورووبەرم کەسانێک ھەبوون کە لە کارەکانی خۆیان ڕازی نەبوون، منیش ھەر پرسیارم لە خۆم دەکرد و دەمگووت دەبێ من چ کارێک بکەم؟ کاتێک تەمەنم ھەشت ساڵان بوو سەیری تەلەڤزیۆنم دەکرد، لە ناکاو سەیری باوکمم کردوو گووتم من دەبم بە ئەکتەر، سەیری کردم و دەستی بە قژم داھێنا و پێی گووتم "بێگومان کچم"،  کاتێک بووم بە ١٣ ساڵ گووتم لەوانەیە درەنگ بێ، بۆیە ھەستام بە گەڕان بە دوای ئاژانسێک کە ناوەکەیم بیستبوو، پەیوەندیم بە چەندین ژمارەی نەناسراو کرد تا توانیم ژمارەی ئاژانسەکە وەربگرم.
 
* ئێ باشە بۆچی ژمارەی نەناسراو، دیارە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت نەبووە؟
_ خۆ لە ماڵەوە کۆمپیوتەرمان نەبوو، باڵندەی عەشقمان ھەیە، پشیلەمان ھەیە، سەگمان نیە، ئیدی تۆیش لە دۆخەکەمان تێبگە، بەھەرحاڵ دێمەوە سەر باسەکەی خۆم کە ھەرچۆنێک بێت پەیوەندیم بە ئاژانسەکە کرد، گووتم دەمەوێ ناوی خۆم تۆمار بکەم، ئەوان داوای وێنەی منیان کرد و دایکم منی برد بۆ ئاژانسەکە، وێنەکانی خۆمم پێیاندا و پێم وابوو کە یەکسەر پەیوەندیم پێوە دەکەن، چەندین مانگ تێپەری کەس پرسیاریشی نەکرد، حەرێکبوو ھیوام لە دەست دەدا، تەنھا دەرچوونم لەم دۆخە خەون بینین بوو، دەی ئیدی دوای شەش مانگ پەیوەندیان کرد، بێگومان کە ئەم شتانەشم بەسەر دەھات زۆریش دەترسام.
 
* بۆچی؟
_ ئێ زۆرمان بینیوە کە کەسانێک خەونیان داڕشتووە و دواتر تووشی نەھامەتی و شکست ھاتوون.
 
* باشە بۆ ئەوەی بەو شێوەیە نەبی چیت کرد؟
_ لەو ساڵانەدا ھەر دەمگووت دەبێ وەک خۆت بی، ھەموو شتێک تازە دەست پێ دەکات، بەم شێوەیە بەڵێنم بە خۆمدا، لە تەمەنی ١٣ساڵیدا لە یەکەم فیلمی سینەمایی "ئیلک ئاشک" و "ئالتن کۆزا" بەشداریم کرد و لە ڤیستیڤاڵی فیلمدا خەڵاتی خانمانی گەنجی ھیوا بەخشم وەرگرت،  بروام بەوە کرد کە دەبێ یەکە بە یەکە لە سەر یەکدییان دابنێم و بەردەوامبم، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لە درامای "یاپراک دۆکومو" بەشداریم کرد، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە درامای "قەدەر" بەردەوام بووم، ھەتا کاتێک لەو درامایەبووم لە ھونەرە جوانەکان بەشداریم کرد. 
 
* کاتێک گەورە بووی و ناوبانگی زۆرت پەیداکرد ھەستت بەچی دەکرد؟
_ ھیچ سەختیەکم نەکێشا، چونکە خۆم لە بیر نەکرد، ھەمیشە بەخۆمم دەگووت دەبێ وەک خۆت بی و دەبێ ھێمن بی، کاتێک مرۆڤ خۆی دەناسێ دەتوانێ ئەمانە بکات، گرینگ ئەوەیە کە وەک مرۆڤێکی باش بی، بۆ نموونە گەر ١٠ لیرەت نەبوو و پێنج لیرەت ھەبوو ھەوڵبدە بەوە دڵی خۆت خۆش بکەی، لە ژیانی تایبەتیشمدا ھەر بەم شێوەیەم.
 
* لە ریپۆرتاژێکتدا باسی ئەوەت کردبوو کە خۆت نزیک ناکەیتەوە لە پێڵاوە مارکەکانی گەنجەکنا و ھەرگیز نایپۆشی و دژی مۆبایلە زیرەکەکانی، بۆچی ئەمەت گووت؟
_ زۆر وێرانکەرە، کاتێکی دیکە وێران دەبین ئاگامان لە خۆمان نییە و ھەستی پێ ناکەین، خۆت و پەیوەندیەکانت و ژیانت وێران دەبێ، لە ھەمووی گرینگتر ئەوەیە کە نازانی کات چەندە بە نرخە، بۆیە ئیدی ھیچ کەسێک چێژ لە ژیانی خۆی وەرناگرێ.
 
* بەڵام ئێستە لە دەستتدا مۆبایلێکی زیرەکی مۆدێل نوێ ھەیە، ئەی چی بەسەر بیرۆکەکانت ھاتووە؟
_ ھەرچیەک بکەین و نەکەین لە ناو سیستەمێکین و دونیاش بەمە دەورە دراوە، بەڵام ھێشتا ئەو پێلاوە قێزەونانە ناپۆشم، بۆچی گەر شتێک مۆدێل بێ ھەمووان ئەوە دەکڕن؟، ئیدی شێوازێکی تایبەت بۆ مرۆڤەکان نییە؟، یان بوێرییان بۆ ئەمە نییە؟
 
* با کەمێک باسی درامای "ئەشقی شێتانە بکەین، کەسایەتی "نیھان" چ جۆرە کەسێکە؟
_ قوتابی کۆلێژە، وانەی وێنەکێشی وەردەگرێ، لە خێزانێکی دەوڵەمەندەوە ھاتووە، ھەست دەکات کە لە خۆیدا کەم و کورتییەک ھەیە، لە ناکاو ئەو "کەمال"ـە سەرشێتە دێتە بەرامبەری، ھەروەھا لەم نێوەندەدا بینەرەکان دەبینن کە "نیھان" بە دوو قۆناغدا تێدەپەرێت.
 
* ئەی باشە خۆت ھیچ تووشی عەشقێکی ڕەش بوویتە؟
_عەشقی رەشە یان عەشقی سپیە نازانم، بەڵام من ئەوەیان دەزانم لە ناو خۆشەویستیدام، بۆیە تا قولایی لە ناو ئەوەدا دەژیم.
 
* لە دراماکەدا عەشقی کچێکی دەوڵەمەند و کورێکی ھەژار ھەیە، پێت وایە لە ڕاستیشدا و لە عەشقدا جیاوازی ھەر ھەیە؟
_ ئەم جۆرە شتانە کاتێک کە ئێمە لە دایک دەبین و ئاگامان لێی نییە کە ڕوو دەدەن، من ھەرگیز نەکەوتوومەتە دۆخێکێ لەم شێوەیە، ھەر گرینگیشی پێ نادەم، بە شێوەیەکی گشتی گرینگی بە پەیوەندییەکەم دەدەم و ژیانی خۆم دەکەم.
 
* ھاوسەرەکەت "قادر دۆغلۆ"ـش وەک دەزانین ئەکتەرە، ئایا لە ماڵەوە دووانەیەکی بێزارکەرن کە ھەمیشە باسی دراما و فیلم و سیناریۆ دەکەن؟
_ ھیچ بەم شێوەیە نییە، بەیەکەوە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین، ھەموو شتێک دەکەین، بەتایبەتی گەشتەکانمان زۆر چێژ بەخشبوو، بێگومان ھەردووکمان کاری دراما دەکەین و  بەشداریمان ھەیە، بۆیە ھەندێ لە ئێواران سیناریۆکان دەخوێنین، سەبارەت بە کارەکانمان راوێژ بەیەکدی دەکەین و متمانەمان بەیەکدی ھەیە.
 
* ئەگەر لە سیناریۆکەدا دیمەنێکی ماچکردن ھەبێ، تێکەلی بابەتەکەی یەکدی دەبن؟
_ نەخێر.

* ھیچ ئیرەییەک بەیەکدی نابەن؟
_ئەوە پەیوەندی بە رێزگرتنی نێوانمانەوە ھەیە، کاتێک من لە ژیانی ئەودا نەبووم کاری ئەو ئەکتەری بوو، منیش ھەروەھا، ئەوە وەک ھەنگاونان وایە، ھیچ جۆرە بێزارکاریەک روونادات، ھەردووکیشمان متمانەی تەواومان بەیەکدی ھەیە.
 
* ئەگەر لە دوای درامای "ئەشقی شێتانە" "قادر دۆغلۆ" ئیرەیی بە تۆ ببات و بڵێ "لەگەل "بوراک ئۆزچیڤیت" شتێک لە نێوانتاندا ھەیە" ئەوە چۆن دەبێ؟
_ لە ڕاستیدا لەسەرەوە وەڵامم دایتەوە، من و قادر دووانەیەکی زۆر خۆشەویستین، ھەرکەسێک چۆنی دەوێ با بەوشێوەیە بیربکاتەوە و بڕیار بدات، ئێمە یەکدیمان خۆش دەوێت و ھیچ کێشەیەکمان نییە، لەبەر ئەوە ھیچ گرینگیەکی پێ نادەین.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟