دیمانە

شاتوو خۆشناو: عەشق لای من شتێک نییە بوونی ھەبێ

"شاتوو خۆشناو" خانمە موزیسیانی کورد دیمانیەکی کورتدا لەگەڵ "کەی مەگەزین" چەند نھێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات.

* میوزیک چی پێ بەخشیویت؟
_  میوزیک فێریکردم کەسێکی زۆر سادەبم بەرامبەر ھەموو کەسێک، ئارامییەکی زۆری پێبەخشیم.
 
* دەنگی چ گۆرانیبێژ بێزارت دەکات؟
_ بەدەنگی ھیچ گۆرانیبێژێک بێزارنابم، چوونکە کەمترین کات گوێ لەو گۆرانیانە دەگرم کە بێزارکەرن.
 
* عەشق لای تۆ چییە؟
_ عەشق لای من شتێک نییە بوونی ھەبێ.
 
* خۆشەویسترین کەسی ژیانت کێیە؟
_ خۆشەویستترین کەسی ژیانم دایک و باوکمە، ھەمیشەیش لەکارەکانم لەگەڵم بوونەو پاڵپشتییان کردووم، باوکم تاکە سەرکردەیە کە دووبارەبوونەوەی نییە.
 
* گەورەترین ئاواتت چییە؟
_ گەورەترین ئاواتم ئەوەیە کە من ئێستە ھەم و بەردەوامبم لەکاری ھونەریدا.
 
"شاتوو خۆشناو محەمەد ئەمین" ساڵی ١٩٩٥ لەدایبکووە، ماوەی ١٠ ساڵە ئەزموونی ھەیە و ئێستە ئەندامە لە تیپی میوزیکی لوڕ.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟