دیمانە

لاڤین دیار: دڵم پاکە بەرامبەر ھەموو کەسێک

"لاڤین دیار" خانمە ئەکتەری کورد، لە دیدارێکی تایبەتی "کەی مەگەزین"ـدا وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە.

*چەند خوشک و برات ھەیە، ئایا کەسێک ھەیە لە ئەندامانی خێزانەکەت لە بواری ھونەردا کاربکات؟
_ یەک برام ھەیە، کەسیش لە ئەندامانی خێزانەکەم ھونەرمەند نین، بەڵام زۆر ھاوکاری من دەکەن و زۆریان پێخۆشە کە من کاری ھونەری دەکەم.

 

*کێش و باڵات چەندە؟
_ باڵام ١٦٣سانتیمە و ٥٥ کیلۆم.


* حەزت لە چ خواردنێکە؟
_ ھەموو خواردنێک دەخۆم جگە لە کفتە، زۆر حەزیش بە خواردن دروستکردن دەکەم.

 

*لەھیچ شتێکی ژیانت پەشیمانی؟
_ ھەرشتێک کە کردبێتم لەو کاتەدا باوەرم پێی ھەبووە، بۆیە پەشیمان نیم.

 

* لەلایەنی ڕۆحی کەسێکی چۆنی؟
_ زۆر دڵنەرمم، دڵم پاکە بەرامبەر ھەموو کەسێک، بەڵام زۆر بەکەمی تێکەڵی خەڵک دەبم، کەمێکیش حەز بە قسەکردن دەکەم.

 

* وەرزش دەکەی؟
_ لەگەڵ وەرزشدا نێوانم زۆر خراپە، ناوەڵا وەرزش ناکەم.

 

* باشترین ھاورێت ناوی چییە و چ قسەیەکت ھەیە بۆ ھاوڕێکانت؟
_ ھەموویانم خۆشدەوێ، بەڵام ھیچ کەسێک ھێندە لەمن نزیک نییە بەو ڕادەیەی بڵێم لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵمدایە، من کەمێک گۆشەگیرم، لەوانەیشە ھۆکار ئەوە بێت کە زیاتر حەز بەتەنھایی دەکەم.

 

* بەکام ئەکتەری کورد سەرسامی؟
_ ھەموو ئەکتەرەکان ڕۆڵیان جوانە، ناتوانم ناوێکی تایبەت بڵێم، چونکە ئەکتەری باشمان ھەیە.

 

* ئەی بە چ ئەکتەرێکی جیھانی سەرسامی؟
_ "ئۆزلەم یلماز و توبا بیوکستوون".

 

* ژیانت بەلاوە جوانە؟
_ مادەم دەژێین دەبێ باوەڕ بەوە بھێنین کە ژیان جوانە و حەزی پێبکەین.

 

* چ شتێک دەبێتە مایەی دڵخۆشی و ئارامیت؟
_ بە شتی زۆر سادە دڵخۆش دەبم، زۆرم حەز لە دەرەوە و پیاسە کردنە، بە وەرزی پایز زۆر ئاسودەم.

 

* کێ لە خێزانەکەت زۆر پاڵپشتتە؟
_ ھەموویان زۆر ھاوکارمن، نەک تەنھا دایک و باوکم، بگرە ھەموو خێزانەکەم پشتگیریم دەکەن.

 

* لەنواندنی خۆت ڕازیت؟
_ من ھیچ لە خۆم ڕازینیم و ھەرگیز بەخۆم ناڵێم باشم، بینەر دەبێت ئەو بڕیارە بدات، بەڵام باوەڕم بەوە ھەیە کە دەیکەم.

 

* چۆنبوو رۆڵی "شایی"ـت وەرگرت لە درامای پرۆفیشناڵ؟
_ ڕۆڵی "شایی" دەرھێنەرەکە بۆی ھەڵبژاردم و منیش ئەکتەرم، ھەر ڕۆڵێک بێت دەبێ بەرجەستەی بکەم، بەھۆی ئەوەی زۆر دوربوو لە خۆمەوە حەزم لێبوو.

 

* لەو کاتەوەی کە ناسرایت بەرۆڵی "شایی" ھیچ شتێک لە ژیانی تۆ گۆڕاوە؟
_ تەنھا ئەوە نەبێ کە دەچمە دەرەوە خەڵک دەمناسێ، یان ھەندێ کەس خۆشیان دەوێم، جگە لەوانە ھیچ شتێک نەگۆراوە و من بچوکی بینەرەکانمم و بەوانەوە جوانم، ڕەخنە و دەستخۆشیەکانییان بۆ من سەربەرزییە.

 

* پرۆژەی داھاتووت چییە؟
_ ئێستە سەرقاڵی شانۆگەریم، وەک بەڕێوەبەری شانۆ بەشدارم لە شانۆگەرییەک، دواتریش کاری نوێیم دەبێ.

 

دەتوانی ھەندێک باسی ئەو شانۆگەرییە بکەی؟
_ شانۆگەرییەکی کۆمیدییە و ناوی "ملیۆنێر"ـە "ماھیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا" ڕۆڵی سەرەکی دەبینن، جگە لە چەندین ئەکتەری دیکەیش، ھەروەھا کارەکە لە دەرھێنانی کاک "ئاریان"ـە، منیش وەک بەڕێوەبەری شانۆ بەشدارم واتە ئەمجارە ئەکتەرنیم و بینەر نامبینێ.

 

* خەونت چییە؟
_ ئەو شتانەی ویستومە ھەوڵم بۆی داوە و بەدەستم ھێناوە، بەڵام خەونێکم ھەیە باوەڕم وایە ئەوە تەنھا خەیاڵێکە و ھەرگیز پێی ناگەم.

 

"لاڤین دیار" ساڵی ١٩٩٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، ئێستەیش فێرخوازە لە پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟