دیمانە

"تەڤگەر شێرکۆ" لە دیمانەی لەگەڵ Kmagazin باسی ژیانی تایبەتی دەکات

"تەڤگەر شێرکۆ" بێژەری ھەواڵە سیاسییەکانی کەناڵی"NRT"ـیە، "Kmagazin" لەدیمانەیەکی تایبەتیدا ژیانی تایبەتی ئەوتان بۆ ئاشکرا دەکات.

*کە وشەی سیاسەت دەبیستین دەموچاومان گرژ دەبێتەوە، تۆ بەم ھەموو جوانییەوە بۆچی بێژەری سیاسیت؟
_ چونکە ئەوە بەشێکبووە لە خولیاکانی خۆم و ھەمیشە گرنگیم بە بواری سیاسەت داوە، جوانیش پەیوەندی نییە بەو کارەوە کە دەیکەیت، بەڵکو لێھاتووی خۆت پەیوەندی پێوە ھەیە. 
 
*لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بەبێ ماکیاژ دەرکەوتووی، جوانی سەر شاشەت کاڵ بووەتەوە لەو ڤیدیۆیەدا، واتە جوانی تۆ ھەر ماکیاژە؟
_ جوانی بۆ من بابەتێکی زۆر سەرەکی و گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە لەلام زانیاری و شێوازی دەرکەوتنمە لە ڕێگەی کارەکانمەوە لە سەر شاشە نەک تەنھا جوانییەکەم، بۆیە بەلامەوە ئاساییە بەبێ ماکیاجیش لەسەر شاشە دەربکەوم. 
 
*ئەگەر لەداھاتوودا داوات لێ بکرێ ببیتە پێشکەشکاری پرۆگرامێکی ھونەری یان ستایل، بەرۆکی بێژەری سیاسی بەردەدەی؟
_ نەخێر ئامادەنیم، چونکە لەم بەشەدا خۆم دۆزیوەتەوە. 
 
*حەزەکانی تۆ چین؟
_ حەزم لەوەیە ئاگەداری ھەواڵەکان ببم و سەرقاڵی کارەکەمبم، لە دەرەوەی ئەوەیش حەزم لە خوێندنەوە و کات بەسەربردنە لەگەڵ کەسە نزیکەکانمدا. 
 
*یەکێک لەئاواتە گەورەکانت کە ھاتبێتە دی چی بووە؟
_ ئەم پیشەیەم کە ئێستا دەیکەم. 
 
*ناز بەسەر کێدا دەکەی؟
_ ھیچ کەسێک. 
 
*ئەوەی بێزارت دەکا چییە؟ 
_ ئەوەی ڕاشکاو و ڕاستگۆ نەبن لەگەڵمدا. 
 
*ھیچ کات داوەت لێکراوە لەفیلمێک یان درامایەک بەشداری بکەی، یان خۆت ئەو حەزەت ھەیە؟
_ بەڵێ داواکراوە، بەڵام حەزم لێی نەبووە، چونکە لەگەڵ کەسایەتی و کاری مندا ناگونجێت. 
 
*ھەوڵت داوە لاسایی کەسێکی دیاریکراوە بکەیتەوە لە بێژەری؟
_ ھەوڵمداوە تەنھا وەک خۆمبم و ستایلێکی تایبەت بە خۆمم ھەبێت. 
 
*لە خویندنگە خویندکارێکی زیرەک بووی یان تەمبەڵ؟
_ مامناوەندبوم. 
 
*عاشقی؟
_ نەخێر. 
 
*خۆشەویسترین کەسی ژیانت کێیە؟
_ خۆشەویستترین کەسی ژیانم باوکمە. 
 
* بە کێ سەرسامی؟
_ کەسێکی دیاریکراو نییە تا پێی سەرسامبم، لەوانەیە لە ھەر کەسێکدا خاڵێکی باش ھەبێت کە سەرنجم ڕابکێشێت، بەڵام بە ھیچ کەسێک سەرسام نیم. 
 
* جیا لەوە کاتی دەوامت ھەیە و سەرقاڵی لەوێ، لەدەرەوەی ئەوێدا چی دەکەی؟
_ زۆربەی کات لەگەڵ کچی پورەکەمدام و جگە لە دەوامیش ھەمیشە لە دەرەوە ئاگاداری ھەواڵەکانم.
 
تەڤگەر شێرکۆ لە سلێمانی لەدایکبووە، لە گەڕەکی کانێسکان، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیشی لە شاری سلێمانی بووە و چەند خوێندنگەیەکی گۆڕیوە، یەکەمین وێستگەیشی کەناڵی NRT بووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟