دراما

"دەریای نێو دڵم" لە کوردستانیش پەخش دەکرێت

"دەریای نێو دڵم" لە کوردستانیش پەخش دەکرێت

درامای "دەریای نێو دڵم" کە درامایەکی خێزانی تورکییە، دوای سەرکەوتنی دراماکە لە وڵاتی تورکیا و بوونی بە درامایەکی پڕبینەر، بڕیارە لە ھەرێمی کوردستانیش دراماکە دەست بە پەخشکردنی بکات.

 

چیڕۆکی دراماکە باسی کەسایەتی "دەنیز" دەکات کە خانمێکی خێزاندارە و بەختەوەرە و خاوەنی ھەموو شتێکە، ھەر چەندە ھەست بەکردەوەکانی ھاوسەرەکەی دەکات، بەڵام بە بەردەوامی لەنێو دڵیدا دەھێلێتەوە، بەجێھێشتنی لەلایەن ھاوسەرەکەی ھەموو دنیای بەسەردا دەڕۆخێت، لەگەڵ باوکی و دوو منداڵەکەی بەتەنیا دەمێنێتەوە، چەندین گۆڕانکاری بەسەر ژیانی دێت و چەندین چیڕۆکی کاریگەری و خەمناکی تێدایە دراماکە.

 

دراماکە ڕۆژی شەممە لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس" دەست بە پەخشکردنی دەکات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟