دراما

کەناڵێکی ئاسمانی کوردی وەرزێکی نوێی بۆ دراماکانی ڕاگەیاند

کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس" وەرزێکی نوێی پەخشکردنی دراماکانی ڕاگەیاند، کە لەم وەرزەشدا چەندین درامای بەھێز و پڕبینەر پەخش دەکات.

لاپەرەی فەرمی کەناڵەکە لە فەیس بووک وێنەی سەرجەم دراماکانی بڵاوکردەوە، کە پێکھاتوون لە درامای" بوێر و جوان" کە ھەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی تورکی "توبا بۆیۆکوستن و کیڤانج تاتلیتوگ" پێکەوە لە درامایەکدا ڕۆڵی تێدا دەگێڕێن، لە ئێستەدا سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستھێناوە لە وڵاتی تورکیا.

 

خۆشەویستم بۆ باس بکە
ناوی درامایەکی دیکەیە کە "قادیر دۆغلۆ"ـی ھاوسەری ڕاستەقێنەی "ناسلیھان ئەتاگوڵ" ناسراو بە "نیھان" ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینی، ئێستە یەکێکە لە بەھێزترین دراماکان و بینەرێکی زۆری ھەیە.

 

شار بە دواتەوە دێت
پاڵەوانی دراماکە "کەرەم بۆرسین" ئەستێرەی تورکە کە لەگەڵ شاجوانی وڵاتی تورکیا "لەیلا لیدیا تۆغتلۆ" ڕۆڵ دەگێڕێت، لەگەڵ "گۆرکان یوکون" ناسراو بە "مێماتی" لە زنجیرە درامای "دۆڵی گورگەکان"، ئەویش یەکێکە لە دراما پڕبینەرەکان.

 

لە ژێرەوە
یەکێکە دیکە دەبێت لە دراماکان کە کۆمەڵێک ئەکتەری ناسراوی تورک بەشدارن، دراماکە باس لە چەند کەسێک دەکات کە لە ژێرەوە کار بۆ پۆلیس و مافیاکان دەکەن، ئێستەیش دراماکە بینەرێکی زۆری ھەیە و چاوەڕێی سەرکەوتنی زۆری لێدەکرێت.

 

دایک
درامایەکی خێزانی و کۆمەڵایەتییە کە ئەکتەری ناسراوی تورک"جانسۆ دێری" ناسراو بە "ئەیشان" لەدرامای "ئەزەل" ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت.

 

"فی پی چی"
 پاڵەوانەکەی "سیرینای ساریکایا" ئەستێرەی تورکە لەگەڵ چەند ئەکتەری دیکەی ناسراو، چیرۆکی دراماکە لەڕۆمانێکی تورکی وەرگیراوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟