تەندروستی

ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو کەسانەی باڵایان بەرزە

ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەو کەسانەی باڵایان بەرزە

زانایان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی بەرچاو باڵایان بەرز و درێژە، زیاتر تووشی گیرانی موولولەکانی خوێن دەبنەوە، لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆکاری جەڵتەی دڵ و مێشک.
 

لێکۆڵینەوەیەکی سویدی ئاماژە بەوە دەکات لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک، کە لەسەر ٢.٧ ملیۆن کەس ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کێشەی گیرانی موولولەکانی خوێن و خەست بوونەوەی، کە بە ھۆکاری سەرەکی لێدانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، لە پیاوانی باڵا بەرز زیاتر ڕوودەدات، جگەلەوەیش ھۆکاری بۆماوەیی کاریگەری ھەیە.
 

لێکۆڵینەوە سویدەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەنجامی وردبوونەوە لەسەر کۆمەڵێک لە خانمان و پیاوان، کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵان بووە، لە نێوانیاندا ١.٦ ملیۆن ھەبووە، کە درێژییەکەیان کەمتر نەبوو لە ١.٦٢ مەتر، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی باڵایان کورتە بە ڕێژەی ٦٥% مەترسی نەخۆشی جەڵتەی دڵیان لەسەر نییە بەراورد بەو کەسانەی کە درێژییان ١.٨٨ مەترە.
 

ھەروەھا ئەنجامەکەیش بە ھەمان شێوەیە بۆ خانمانیش، بەوەی لە نێوانیاندا ١.١ ملیۆن خانم بەشداربووە لەو لێکۆڵینەوەیە، کە درێژییان لە ١.٥٥ مەتر کەمتر نەبووە، دەرکەوتووە بە ڕێژەی ٦٩% مەترسی نەخۆشی جەڵتەیان لەسەر کەمتر بووە بەراورد بەو کەسانەی درێژی باڵایان ١.٨٢ مەتر بووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟