چێشت

چۆنییەتی دروستکردنی "قاورمە"

چۆنییەتی دروستکردنی "قاورمە"

پێداویستییەکان:


* گۆشتی نەرمکی بەرخ بەگوێرەی ئارەزوو.


* بەز "بەقەد سێ یەکی گۆشتەکە".


* دونگ "بەقەد چوار یەکی گشتەکە".


* خوێ.


* کەمێک ڕۆنی زەیتوون.

 

چۆنییەتی ئامادەکردنی:


* گۆشت و بەزەکە زۆر بە وردی قاش قاش بکەن.


* دونگەکە بەشێوەیەکی مامناوەند قاش قاش بکەن تاکوو ئەوانەی ئارەزووی خواردنی ناکەن بتوانن دەریبھێنن.


* ئینجا سەرەتا گۆشتەکە بخەنە ناو ئەو تاوەیەک و تا ڕەنگی کاڵ دەبێت تێکیبدەن.


* دواتر بەز و دونگەکەیشی بۆ زیادبکەن و تێکیانی بدەن.


* ئینجا خوێ و ڕۆنی زەیتوونەکەیشیان لەگەڵ تێکەڵبکەن.


* دوای ئەوەی کە قاورمەکە ئامادە دەبێَت کەمێک ئاو بکەنە ناوی و لەسەر ئاگرێکی نزمدا تێکیان بدەن، تا قاورمەکە نەرم دەبێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟