موزیک

"دونیا بەتمە" نھێنییەکی نێوان خۆی و "ئەحلام" ئاشکرادەکات

"دونیا بەتمە" نھێنییەکی نێوان خۆی و "ئەحلام" ئاشکرادەکات

"دونیا بەتمە" گۆرانیبێژی مەغریبی ڕەتی کردەوە لەگەڵ "ئەحلام" گۆرانیبێژی ئیماراتی ھیچ ناکۆکییەکی ھەبێت، بە پێچەوانە بە نموونەی سەرکەوتنی ھەژمار دەکات.
 

"دونیا بەتمە" گۆرانیبێژی مەغریبی لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "لەیالینا" ڕایگەیاند، شانازی دەکات بەوەی "ئەحلام" بە نموونەی لوتکەی خۆی دەزانێت، ھەروەھا لە چەند ڤیدیۆییەکی ڕاستەوخۆ بینیویەتی خانمە ھونەرمەند ڕێز و خۆشەویستی خۆی دووپات کردووەتەوە.
 

جگەلەوەیش خانمە ھونەرمەندی مەغریبی لە ماوەی ڕابردوو ھیچ مەبەستێکی نەبووە ھەژماری تایبەتی "ئەحلام" لە ھەژماری خۆی بسڕێتەوە، بەڵکو کارەکە بە ھەڵە لە لایەن بەرێوبەری کارەکانی ئەنجام درابوو، بۆیە ئەمە کاریگەری لەسەر پەیوەندی خۆی خانمە ھونەرمەند دروست ناکات.
 

"دونیا بەتمە" گۆرانیبێژی ٢٦ ساڵان، توانی لە وەرزی یەکەمی بەرنامەی "ئەرەب ئایدول" بگاتە قۆناغەکانی کۆتایی، کە "ئەحلام" گۆرانیبێژی تەمەن ٤٨ ساڵان یەکێک بوو لە ئەندامانی لیژنە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟