خێزان

خانمان لە دوای سوڕی مانگانە چۆن پلان بۆ سکپڕی دادەنێن؟

خانمان لە دوای سوڕی مانگانە چۆن پلان بۆ سکپڕی دادەنێن؟

ئەگەر ئارەزوو دەکەن بە خێرایی لە دوای سوڕی مانگانە سکپڕ ببن، ئەوا پێویستە ماوەی سوڕەکە و ڕۆژی ھێلکەدانان بزانن.
 

چۆن ڕۆژی ھێلکەدانان ئاشکرا دەکەن؟
 

ھۆڕمۆنەکانی خانمان لە کاتی دەرچوونی ھێلکە لە ھێلکەدان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەمەیش دەوترێت ھێلکەدانان، بەشێوەیەکی ئاسایی ھێلکەدانان بە نزیکەیی لەناوەڕاستی دوای تەواوبوونی سوڕی مانگانە ڕوودەدات، بۆیە ئەگەر ماوەی سوڕێک بۆ سوڕێکی دیکەی مانگانە ٢٨ ڕۆژ بێت، ئەوا دەبێت بزانن لە نۆیەم بۆ ٢١ ڕۆژی دوای تەواوبوونی سوڕەکە ڕوودەدات.
بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ماوەی ھێلکەدانان دیاری بکەن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ھەروەھا دەبێت ئەوەیش بزانن تۆوی پیاوان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەناو کۆئەندامی زاوزێی خانمان دەمێنێتەوە، بۆیە ئەگەر لەو ماوەیەدا ھێلکە لە ھێلکەدان دەربچێت، ئەوا دەکرێت کرداری پیتاندن ڕووبدات.

 

ئایا دەکرێت لە دوای سوڕی مانگانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سکپڕی ڕووبدات؟
ھەژماری ڕۆژەکانی سوڕی مانگانە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەمەیش کاریگەری دەبێت لەسەر ماوەی ھێلکەدانان، بۆیە بۆ تێگەیشتنی ئەم بابەتە پێویستە خانمان چاودێری سوڕی مانگانەیان بکەن، ھەربۆیە ئەگەر ماوەی سوڕی مانگانە درێژخایەن بێت، ئەوا نێوانی سوڕێک بۆ سوڕێکی دیکە کورت دەبێت، بەم شێوەیە ڕەنگە ماوەی ھێلکەدانان درەنگتر بکەوێت و بگاتە ڕۆژەکانی کۆتایی بەر لە کەوتنە سوڕێکی نوێ.

 

ئەم نیشانانەی خوارەوە دەکرێت ماوەی ھێلکەدانان دیاریبکەن:
*پلەی گەرمی لەش تۆماربکەن، ئەگەر بە تێکڕایی ٠.٤ بۆ ١ پلە گەرمی لەش بەرزبووەوە، بەڵام ئەم پلەیە دوای ھەستان لە خەو نابێت ھەژمار بکرێت.
*چاودێری دەردراوەکانی ئەندامی زێ بکەن: لە ماوەی ھێلکەدانان دەردراوەکانی زێ زیاتر لینج دەبن، بەھۆی ئەوەی خۆی ئامادە دەکات بۆ پیتاندن.
*ئازاری ھێلکەدانان: ئەویش بریتییە لە بوونی ئازار لە ناوچەی لایەکی سک، کە بەھۆی دەرچوونی ھێلکە دەبێت لە ھێلکەدان، ھەرچەندە ئەم ئازارە بۆ ماوەی چەند خولەکێکە، بەڵام دەکرێت لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر دووبارە ببێتەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟