ھەمەڕەنگ

دامەزرێنەری "سناپ چات" لەگەڵ کچە نمایشکارێک ھاوسەرگیری کرد

"ئیڤان شبیگل" دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات، ژیانی ھاوسەرێتی لەگەڵ خۆشەویستەکەی "میرەندا کیر" نمایشکاری ئوسترالی پێکھێنا.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"، لە ڕۆژی شەممەی "٢٧"ـی ئایار، "ئیڤان شبیگل" دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی "سناپ چات" لە ماڵەکەیدا لە لۆس ئەنجلوس ئاھەنگی ھاوسەرگیری بە ئامادەبوونی ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی ئەنجامدا.
 

ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، مەراسیمی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکە بە شێوەیەکی سادە و بە تێچوویەکی زۆر ئەنجامدرابوو، ھەروەھا کۆمەڵێک ھونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکانی بواری نمایشکردنی جلوبەرگ ئامادەبوون لە ئاھەنگەکەدا.
 

"ئیڤان شبیگل" دامەزرێنەری "سناپ چات"، ساڵی ١٩٩٠ لەوڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، لە زانکۆی "ستانفۆرد" خوێندوویەتی، بەڵام ساڵی ٢٠١٢ بەھۆی دامەزراندنی "سناپ چات" وازی لە زانکۆ ھێناوە، لە ماوەیەکی کەمدا توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بھێنێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟