زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "فەتوشی باینجان"

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "فەتوشی باینجان"

پێداویستییەکان:


* یەک باینجانی گەورە.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* سێ دانە تەماتە.


* نیو دەسک مەعدەنووسی وردکراو.


* بڕیک نانی سوورکراو.


* دوو دانە سیری وردکراو.


* سێ کەوچک گیراوەی لیمۆ.


* چارەکە کوپێک ڕۆنی زەیتوون.

 


* خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* باینجانەکە بەشێوەی چوارگۆشە وردبکەن و لەناو ڕۆن سووریبکەنەوە.


* باینجانەکە کاتێک سارد دەبێتەوە، لەگەڵ سەوزەکان تێکەڵی بکەن.


* ڕۆنی زەیتوون و گیراوەی لیمۆیەکە و خوێ و سیرەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و بیکەنە سەر سەوزەکان.


* بەنانە سورکراوەکە بیڕازێننەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟