ستایل

چوار فێڵی ئاسان بۆ ھێشتنەوەی سوراوی لێوەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر

زۆربەی خانمان بەھۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لەڕۆژدا دەمێننەوە، بۆیە ئارەزوو دەکەن ڕەنگی سوراوەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە.

بۆ ھێشتنەوەی سوراوی لێوەکان، جگە لەوەی جۆر و مارکەی سوراوەکە کاریگەری دەبێت، چۆنیەتی ئەنجامدانیشی وادەکات ڕەنگەکە لەسەر لێوەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە.

 

بۆیە دەتوانن بەم چوار فێڵەی خوارەوە ڕەنگی سوراوەکان بھێڵنەوە.
*بڕێک لە کرێمی بنەڕەتی "ئەساس" لەسەر لێوەکان بدەن.
*دەوری لێوەکان بەماکیاژی "کۆنتورینگ" دیاریبکەن، ئنجا قەڵەمی دیاریکردنی لێوەکان بەکاربھێنن، بۆ دیاریکردنی دەوری لێوەکان.
*بەردەوام ئەو جۆرە سوراوانە ھەڵبژێرن کەلەجۆری وشک و ماتن، چونکە ڕەنگی بریقەدار ماددەی ڕۆنداری زیاتر تێدایە و پێست زیاتر ئەو ماددەیە ھەڵدەمژێت و ڕەنگی سوراوەکەیش لەسەر لێوەکان ناھێڵێت.
*بڕێک لەپۆدرە دووبارە لەسەر لێوەکان بدە، ئنجا جارێکی دیکە سوراوەکە لێبدەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟