ستایل

چەند فێڵێکی جوانکاری کەزۆربەی خانمان پێی نازانن

چارەسەری سروشتی لە ڕاستیدا ماوەیەکی زۆری پێدەچێت تاکو کاریگەرییەکانی بەدیار دەکەوێت، بەڵام سوودێکی زۆر باشتری ھەیە.

ئەو ڕێگەیانەی کە پێویستە ھەموو خانمێک بەکاربھێنێت لە بواری جوانکاری ئەم لایەنانە دەگرێتەوە:
* جوانی لێوەکان یەکێکە لەو لایەنانەی کە جوانی ڕووخسارتان نیشان دەدات، شەوانە لێوەکانتان بە ڕۆنی زەیتون تەڕ بکەن و لە بەیانیاندا بیشۆن، ئەو خانمانەی کە دەوری لێویان چرچ و لۆچی ھەیە دەتوانن بڕێک لە شانەی ھەنگوین تێکەڵ بە ڕۆنی زەیتون بکەن و شەوان لە دەوری لێوەکانی بدەن، پاشان لە بەیانیاندا بیشۆن.
 
* ئەستوربوونی چاوەکان و ڕەشی ژێر چاوەکان یەکێکە لە کێشە باوەکان لەناو خانماندا، ڕووەکی خەیار یان پەتاتە بە چارەسەرێکی کاریگەر دادەنرێت، ڕۆژانە یەک پارچە خەیار یان پەتاتە بۆماوەی ١٥ خولەک لەسەر چاوەکان دابنێن، پاشان بە ئاو بیشۆن.
 
* بۆ نەھێشتنی ڕەنگی سپی تاڵە پرچەکان بڕێک گەڵای کاری تێکەڵ بکە بە ئاوی گوێزی ھیندی پێش خۆشووشتن بۆماوەی چەند خولەکێک لەو پێکھاتەیە بخەرە سەر ڕەگی مووەکان و تاڵەکانی پرچ، بەمشێوەیە کەمتر پێویستان بە پرچ بۆیەکردن دەبێت.
 
* بۆلابردنی شەقبوونی پێیەکان، بڕێک میوەی مۆز بخەرە سەر پاژنەی پێیەکان بۆ ماوەی ١٥ خولەک بەجێی بھێڵە، ئینجا بەئاو بیشۆ.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟