خێزان

فیلمە خەمناکەکان وەک چارەسەری ژانەسەر وایە

لێکۆڵەران باس لەوە دەکەن ئەو فیلمانەی کە سیناریۆیەکی خەمناکیان ھەیە وەک چارەسەری سروشتی ئازاری سەر بەسوودە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی "ئۆکسفۆرد"ـی بەڕیتانی دەرکەوتوە کە ئەو فیلمانەی خاوەن سیناریۆیەکی خەمناکن دەبنە ھۆی دەرھەڵدانی ھۆرمۆنی "ئێندۆرفین" کە ھەمان کاری ئەو دەرمانە دەکات کە بۆ ژانەسەر بەکاردەھێنرێت.


ئەم زانکۆیە بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە چەند کەسێکی لە سینەمدا کۆکردۆتەوە و کردوویانتە دوو گروپی جیاواز کە گروپێکیان بەشداری فیلمێکی خەمناک بوون و ئەوەی تریش بەشداری فیلمێکی ئاسایی بوون، لە دوای ئەوەی کە دوو گروپەکە لە فییلمەکان دەرچوون کرداری چەمانەوەیان پێ ئەنجامداوە و گەیشتونەتە ئەو ڕاستیە کە ئەوانەی سەیری فیلمە خەمناکەکەیان کردووە زۆر کەمتر ھەستیان بە ئازار کردوە لە چاو ئەوانەی کە بەژداری فیلمی ئاساییانکردووە، سەڕەڕای ئەوەیش لێکۆڵینەوەکە باس لەوەیش دەکات کە کەسێک چەند زیاتر کاریگەر بووبێ بەو فیلمە خەمناکە ئەوەندە زیاتر ھۆرمۆنی "ئێندۆرفین" لە جەستەیدا بووە و زیاتر بەرەنگاری ئازار بووەتەوە.


"ڕۆبین دانباڕ" سەبارەت بەم لێکۆڵینەوەیەی گووتی: بێ گومان چەند شتێک ھەیە کە کار لە سایکۆلۆجیای مرۆڤ دەکات، بەڵام ئەمە گۆڕانکاریەکی کیمیاییە، وا بیر دەکەمەوە کە کاریگەر بوونمان بە فیلمە خەمناکیان شتێکی ئەرێنی لەخۆ گرتبێت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟