جۆراوجۆر

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گەنمەشامی کوڵاو بە کەرە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "گەنمەشامی کوڵاو بە کەرە"

پێداویستییەکان:


* سێ پارچە گەنمەشامی.


* دوو کەوچک شەکر.


* یەک کەوچک گیراوەی لیمۆ.


* شەش کەوچک کەرە.


* خوێ و بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* مەنجەڵێک پڕ ئاو بکەن و لەسەر ئاگر دایبنێن تاکوو دەکوڵێت.


* لەو کاتەدا گەنمەشامییەکان بشۆنەوە و بیکەنە سێ پارچە.


* شەکر و ئاوی لیمۆکە بۆ ئاوە گەرمەکە زیادبکەن.


* پارچە گەنمەشامییەکان بخەنە ناو ئاوە گەرمەکە و سەری مەنجەڵەکە دابخەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە.


* بۆ ماوەی ١٠ خولەک چاوەڕێ بکەن.


* گەنمە شامییەکان بھێننەدەرەوە لەناو ئاوەکە و بیخەنە داری گۆشت برژاندن.


* بە کەرە چەوری بکەن و خوێ و بیبەری ڕەشی بەسەردابکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟