ھەمەڕەنگ

ئەم ئەندامەی لەشی مرۆڤ ھەرگیز گەشە ناکات

لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لەپسپۆڕان پێیان وابوو کە چاو تاکە ئەندامە لەلەشدا ھیچ گەشەیەک ناکات، بەڵام لەڕاستیدا ئەندامێکی دیکە بوونی ھەیە.

ئەو تاکە ئەندامەی کە لەلەشی مرۆڤدا ھیچ گەشەیەکی تێدا ڕوونادات و قەبارەکەیشی لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن ناگۆڕێت، برتییە لە زنجیرە ئێسکی ناو گوێ، کە قەبارەی ھەر پارچەیەک لەئێسکەکان ناگاتە قەبارەی دەنکە برنجێک، درێژی ھەریەکەیان ٢٨ ملیمەترە لەھەموو گیانلەبەرانی شیردەر بوونی ھەیە.
 

ھەرسێ پارچە ئێسکەکەی ناو گوێ ڕۆلێکی گرنگیان ھەیە لەجێبەجێکردنی فەرمانی بیستن کە کرداری بیستن شەپۆلە دەنگییەکان لەڕێگەی کەناڵی بیستن دەگوازێتەوە بۆ ناو گوێ.
 

بەپێی چەندین لێکۆڵینەوە چاو ئەندامێکە توانای گەشەکردنی ھەیە، چاوی مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی سێجار گەشە دەکات، گلێنەی چاویش لەتەمەنی منداڵیدا قەبارەکەی تەنھا ١٦ ملیمەتر دەبێت، بەڵام دوای تەمەنی سێ ساڵی قەبارەکەی گەورە دەبێت بۆ ٢٣ ملیمەتر، لەتەمەنی گەورەیشدا دەگاتە ٢٤ ملیمەتر.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟