"گەیلان تاھیر" دوای بەشداریکردنی لە "ئۆلۆمپیاتییەکانی تورک" لەساڵی ٢٠١٣ لە تورکیا بەڕێوەچوو، تاوەکو فینال بەردەوام بوو، ھێچ بەرھەم و دەرکەوتنێکی دیکەی نەبووە، لەئێستەیشدا چەند وێنەیەکی لەتۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەک ڕووخساری گۆڕاوە و گەورەبوونی پێوە دیارە، ھەندێک کەس ھەیە باوەڕ ناکات ئەوە "گەیلان" بێت، بۆیە لە کۆمێنتەکانی وێنەکاندا ھەندێک وا دەزانن ئەمە براکەی گەیلانە و یەکێک نووسیوویەتی "براکەشت لەخۆت دەچی!".
چۆنه بهلاتهوه؟